بههۆی پشێوییهكانی فهرهنسا 875 کەس دەستگیرکران

K24 - هەولێر:
لەو رووداوانەی کە لە دوای کوژرانی گەنجێک بە ناوی نایل لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە سەریانھەڵدا، ئاگر لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل بەردرا و 875 کەس دەستگیرکراون.
خۆپیشاندەران سێ شەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە کوژرانی نایل لەلایەن پۆلیسەوە لە شارە جیاوازەکانی فهرهنسا دەڕژێنە سەر شەقامەکان.
میدیای فەرەنسا بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە بڵاوی کردوونەتەوە، رایگەیاند، لە رووداوەکانی شەودا 875 کەس دەستگیرکراون.
لە شاری نانتێرێی فەرەنسا لەمیانی ئەو خۆپیشاندانەی دوێنی بۆ یادی گەنجە کوژراوەکە بەڕێوەچوو، گرژی لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران رووی دا.
بهپێی ئهو ههواڵەی له میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاوكراوهتهوه، چالاکوانانی ناوچەی 12ی پاریس یاری ئاگرینیان بەسەر بنکەیەکی پۆلیسدا تەقاند.
لە شاری ئۆبەرڤیلیێرس-ی پاریسی پایتەخت ئاگر لە 12 پاس بەردرا و ئەوانەی لە شاری ریمز بەسەر بنکەیەکی پۆلیسیان دادا، جلوبەرگی پۆلیسییان لە بنکەکە دزی.
لە شاری لیل باکووری فەرەنسا بەشێک لە باڵهخانهی شارەوانی سووتێنرا و ئاگر لە باڵهخانهی سەنتەرێکی پەیوەندیکردن لە شاری لیل بەردرا.
تیمێکی تایبەتی پۆلیس بە ناوی RAID، لە شارەکانی لیل و رۆباکس و بۆردۆ خرانە ئامادەباشییەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن سهرۆكۆماری فهرهنسا، کاتژمێر 13:00 بە کاتی ناوخۆ، ئیدارەی یەکەیەکی نوێی قەیرانەکان دا کە تایبەت بە رووداوەکانی ئەو وڵاتە دامەزراوە.
بەشێک لە فرۆشگاکان لە شاری مارسیلیا کە دووەم گەورەترین شاری وڵاتەکەیە تاڵانکران.
لەلایەکی دیکەشەوە مارکێتێک لە شاری نانت تاڵانکرا.
رۆژی 27ی حوزەیران لە شاری نانتێرێی فەرەنسا، لە دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک کە سێ کەسی تێدابوو و گوێیان بە ھۆشداری "بوەستە"ی پۆلیس نەدا، شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بەھۆی دەستڕێژی پۆلیسەوە کوژرا.
لەبارەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد و ئەو پۆلیسەی گومانی ئەوەی لێ کرا کە تەقەی کردبێت، دەستگیر کرا.
سهرچاوه: AA