نزیكەی 144 هەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان كرد
K24 - هەولێر
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر تەنیا لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا، نزیكەی 144 هەزار گەشتیاری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی عێراق سەردانی شاری هەولێریان كرد.
دلێر محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، راگەیاند: تەنیا لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا، بە نزیكەی 144 هەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان كردووە، كە ئەو ژمارەیە پێكهاتووە لە گەشتیارانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی عێراق و تەنانەت گەشتیاری وڵاتانی دیكەشی تێدایە.
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر سەبارەت بە زیادبوونی ژمارەی گەشتیارن دەڵێت: ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بۆ شاری هەولێر بە نزیكەی یەك لەسەر سێ زیادیكردووە، ئەمەش بۆ ئەو پلانە دەگەڕێتەوە كە سەبارەت بە گەشتوگوزار گیراوەتەبەر.
لەبارەی ژمارەی مۆڵەتەكانی گەشتیاریش، دلێر محەمەد گوتی: 1350 مۆڵەت لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر هەیە.