حكومه‌تی سوید سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز ده‌كات
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید ئیدانه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن په‌نابه‌رێكی عێراق نیشته‌جێی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و رایگه‌یاند، "ئه‌م كاره دژی ئیسلامه".
له‌چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید دا هاتووه: حكومه‌تی سوید تێگه‌یشتنی له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه، كه ئه‌و كارانه‌ی دژ به ئیسلام له‌لایه‌ن تاكه‌كانه‌وه له چوارچێوه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئیدانه‌ی هه‌موو ئه‌و كارانه ده‌كه‌ین، كه كاردانه‌وه‌ی خراپی بۆسه‌ر حكومه‌تی سویدی ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خستتووه‌ته‌ڕوو، به‌گوێره‌ی ده‌ستووری سوید، ئازادی را ده‌ربڕین مافێكی پارێزراوه.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە".
هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقییە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی توندی بەدواداهات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوید بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینییەوە، بەڵام لە عێراق توندترین هەڵوێست روویدا و خۆپیشاندەران ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.