خانمه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی سوید به كاره‌ساتێك گیانی له‌ده‌ستدا
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی بریتانیا رایگه‌یاند كه یه‌كێك له دیارترین وه‌رزشكاره‌كانی وڵاتی سویدا به كاره‌ساتێك گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی Guardianـی ئینگلیزی ماتلیدا راپاپۆرتی ته‌مه‌ن 30 ساڵان كه یاریزانێكی خلیسكانێی سه‌ربه‌فره له چیایه‌ك له وڵاتی چیللی له كیشوه‌ری ئامێریكای باشوور به‌سته‌ڵه‌كێكی گه‌وره‌ی به‌فر به‌سه‌ریدا به‌ربۆته‌وه و كاتێكی زۆری پێویست بووه تا له ژێر به‌فره‌كه ده‌ریان هێناوه، به‌مه‌ش به خراپی بارودۆخی ته‌ندروستی تێكچووه و به‌په‌له گه‌یاندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سانتیاگۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك هه‌ر له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ماڵئاوایی له ژیان كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ماتلیدا، یه‌كێكه له سه‌رنجڕاكێشترین خانمه وه‌رزشكاری سوید و جارێكیش له دوای زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ به دووه‌م باشترین وه‌رزشكاری وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشان كراوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)