ئەلبورهان و حەمیدەتی دەستپێشخەرییەکەی یەکێتی ئەوروپایان رەتکردەوە

ئەلبورهان و حەمیدەتی
ئەلبورهان و حەمیدەتی

K24 - هەولێر

دوای چەند رۆژێک یان چەند مانگێگ یان چەند ساڵێک، جەنگ کۆتایی دێت لە سوودان، سوپای سوودانی و هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەبێت بگەنە دانوستان، مێژووی جەنگەکان لە سوودان پێمان دەڵێت، بە دانوستان کۆتایی پێ دێت، وەکو جەنگی باشووری سوودان کە بە دابەش بوونی ئەو وڵاتە کۆتایی هات.

زۆربەی سوودانییەکان داوای راگرتنی شەڕ دەکەن و دروشمی (نا بۆ جەنگ)یان بەرزکردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەشەڕ، نە کوشتن لەو وڵاتە رانەگیراوە، بەڵام ئەو دووڕیانەی کە هەمووانی سەرسام کردووە ئەوەیە، ئەو دوو فەرماندەیە، عەبدولفەتاح بورهان، فەرماندەی سوپای سوودان و محەممەد حەمدان دەقلۆ، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا، دەبنە بەشێک لە دیمەنەکانی دوای جەنگ یاخود هێزەکانیان دەبەنە دەرەوەی سوودان.

لەکاتی هەڵگیرساندنی شەڕ لە نێوان هەردوولا، ئەنجامدانی تاوان دژی هاوڵاتیانی سڤیل لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا، هەروەها سوپای سوودان نەیتوانی شەڕەکە چارەسەر بکات و سەر و ماڵی هاوڵاتیان بپارێزێت، جگە لە بۆردمانکردنی هەڕەمەکی کە بووە هۆی کوشتنی سەدان کەس، هەردوولا هەوڵی شکستی بەرامبەرەکەیان دەدەن بۆ ئەوەی دەسەڵات بگرنە دەست.

بەگوێرەی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، پێداگری ئەو دوو فەرماندەیە لە گۆڕەپانەکەدا، بەڵگەی رەتکردنەوەی ئەو دەستپێشخەریەی یەکێتی ئەوروپایە، کە بەڕوونی داوای دوورخستنەوەی هەردوو فەرماندە ئەلبورهان و حەمیدەتی دەکات لە پۆستەکانیان و راگەیاندنی ئاگربەستی دەستبەجێ و رەوانەکردنی هێزەکانی چاودێری نێودەوڵەتی و هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوودان، بۆ ئەوەی فڕۆکەخانە و دەزگا گرنگەکانی سوودان بپارێزن.

ئەلبورهان دەستپێشخەریەکەی یەکێتی ئەوروپای رەتکردەوە و رایگەیاند، سوپای سوودان خەرتوم بەجێ ناهێڵێت و لە پێگەکانی خۆیان دەمێننەوە، لەلایەکی دیکەوە حەمیدەتیش رەتی کردەوە بچێتە کەمپەکان.

هەیسەم مەکاوی، راوێژکاری تەندروستی سوودان رایگەیاند، هەر یەکلاییکردنەوەیەکی سیاسی، ئەگەر بەدوور خستنەوەی هەردوو فەرماندەکە نەبێت لەرووی سیاسی و سەربازی، دوور خستنەوەی خەڵک لە جەنگ نەبێت، ئەوە تەنها شەڕەکە درێژ دەبێتەوە.