تۆڕێكی بیانی تایبه‌ت به بازرگانیكردن به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ له به‌غدا ده‌ستگیركرا
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری و ئاسایش له به‌غدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه تۆڕێكی تاوانكاری بیانی له ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، كه تایبه‌ت بوو به بازرگانیكردن به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ.
ئەمڕۆ (3ـی تەمموزی 2023)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگری و ئاسایش له به‌غدا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، سه‌ره‌تا تیمه‌كانیان كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز بیانییان ده‌ستگیركردووه، دواتر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره‌وه توانیویانه تۆڕێك هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، كه كاریان هێنانی ئه‌و كه‌سه بیانیانه بووه بۆ ناو عێراق، كه بازرگانی به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، تۆڕه ده‌ستگیركراوه‌كه قاچاغچییه‌كانی ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی و له‌ڕێگه‌ی ساخته‌كردنی مۆری نیشته‌جێبوونه‌وه ده‌هێنایه ناو عێراق.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگری و ئاسایش له به‌غدا، ئاشكراشیكردووه، ئه‌و تۆڕه له 13 كه‌س پێكهاتووه و سه‌رجه‌میان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی پاكستانین و خۆیان له ناو یه‌كێك له باخه‌كانی ناوچه‌ی جادرییه شاردبووه‌وه.