گۆڕانكاری له رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێت
K24 – هەولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پلانی دانانی كامێرای چاودێری له سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌یه، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ساخته‌كاری و یارینه‌كردن به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
په‌رله‌مانتار و چالاكوانانیش رایده‌گه‌یه‌نن، ناتوانرێت له رێگه‌ی كامێرای چاودێرییه‌وه كۆنترۆڵی ساخته‌كارییه‌كان بكرێت، چونكه ئه‌و ساخته‌كاریانه‌ی له ئه‌جامه‌كاندا ده‌كرێن، له بنكه‌كانی ده‌نگدان نییه، به‌ڵكو له رێگه‌ی دیكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
به‌مه‌به‌ستی ره‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كانی سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئاماده‌كاری بۆ دانانی كامێرای چاودێری له سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات، كه بڕیاره 18ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌كاتێكیشدا عیماد جه‌میل، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران بۆ میدیا عێراقییه‌كان دووپاتیكرده‌وه، وێڕای دانانی كامێرای چاودێری له ته‌واوی بنكه‌كانی ده‌نگدان، كه ژماره‌یان 47 هه‌زار بنكه‌یه، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا یاسای هه‌ڵبژاردن وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك له ناوه‌نده سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان باوه‌ڕیان وایه، ئه‌و ساخته‌كارییانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كرێن، له بنكه‌كانی ده‌نگدان ناكرێن، به‌ڵكو له رێگه‌ی دیكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه باسم خه‌شان، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی عێراقی به رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دیدی رایگه‌یاند، دانانی كامێرای چاودێری میكانیزمێكی نوێیه و ده‌كرێت رێگری له‌و گروپانه بكات، كه هه‌وڵی یاریكردن به ئه‌نجامه‌كان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای كۆتاییهێنان نییه به ته‌واوی پلانگێڕییه حزبییه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی شاره‌كانی عێراق له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانه‌وه.
خه‌شان جه‌ختیكرده‌وه، هێشتا یاسای حزبه‌كان له‌به‌رده‌م ته‌حه‌دیاتێكی زۆر گه‌وره‌دایه و یاسای حزبەکان تا ئێستاش رووبەڕووی تەحەدای گەورە بووەتەوە و دیارترینیان، ده‌بوایه خەرجی هەڵبژاردنەکان رابگه‌یه‌ندرێت و سەرچاوەی بودجەی حزبەکان بزانرێت و کۆتایی بە سەقفی خەرجییەکان بهێنرێت لەسەر هەڵبژاردن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، لۆژیک نییە کاندیدێکی سەربەخۆ 10 هەزار دۆلار خەرج بکات، لە بەرامبەردا کاندیدێك کە لایەنێکی دیاریکراو پشتگیری لێدەکات، زیاتر لە ملیۆنێك دۆلار خەرج ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتیده‌كاته‌وه، تا ئیستاش هه‌ڵبژاردن له عێراق وابه‌سته‌ی هه‌ژموونی حزبی و پاره‌ی سیاسییه، كه لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی وه‌همی و نووسینگه ئابوورییه‌كانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنێكی پاك پێویستیی به میكانیزمێكی نوێی گشتگیر هه‌یه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، ئه‌یهه‌م ره‌شاد، چالاكوانی سیاسی بۆ ئه‌و رۆژنامه‌یه دووپاتیكرده‌وه، دانانی كامێرای چاودێری مانای كۆتاییهاتنی ساخته‌كاری نییه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ساخته‌كارییه‌كان له بنكه‌كانی ده‌نگدان ناكرێن، به‌ڵكو له رێگه‌ی دیكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، به‌وانه‌ش:
گۆڕینی سندووقه‌كانی ده‌نگدان به هه‌ندێكی دیكه، كه ده‌نگی حزبێك یان كاندیدێكی دیاریكراوی تێدایه
شاردنه‌وه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان له‌كاتی گواستنه‌وه‌یان له نێوان وێستگه‌كانی ده‌نگدان
شاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌كاتی ژماردن و هه‌لاوێركردنی ئه‌لیكترۆنی
ئه‌و چالاكوانه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا ركابه‌رییه‌كی سه‌رسه‌خت له نێوان حزب و قه‌واره سیاسییه كلاسیكییه‌كاندا ده‌بێت، كه قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ره‌كانیان له‌ده‌ستداوه، بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵی ساخته‌كاری و گڕینی ده‌نگه‌كان ده‌ده‌ن، كه له هه‌ڵبژارنه‌كانی رابردووش‌دا حاڵه‌تی له‌مشێوه‌یه روویداوه.