چین هه‌وڵی فراوانكردنی هاریكارییه سه‌ربازییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌دا
K24 – هەولێر:
وه‌زیری به‌رگری چین ئومێده‌واره هاریكارییه ده‌ریاییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و رووسیا له بواری سه‌ربازی و له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كاندا فراوان بكرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ردوو وڵات به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو مه‌شقه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری چین، رۆژی (دووشه‌ممه 3ـی ته‌مووزی 2023) لی شانگفۆ، وه‌زیری به‌رگری چین له په‌كین پێشوازی له نیكۆڵای یێڤمینۆڤ، فه‌رمانده‌ی ده‌ریاوانی رووسی كردووه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاووتوێی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان وڵاته‌كانیان كردووه و هیواخواز بوونه په‌یوه‌ندی و هاریكارییه سه‌ربازییه‌كانیان به‌هێز بكه‌ن.
لی شانگفۆ به پێویستی زانیوه هه‌ردوو وڵات به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو مه‌شقه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان به‌رفراوان بكه‌ن و توانا سه‌ربازییه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی زانستی و پیشه‌یی پێشبخه‌ن. هاوكات به پێویستی زانیوه هه‌ردوولا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌شداری له پاراستنی
وه‌زاره‌تی به‌رگری چین له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، نیكۆڵای یێڤمینۆڤ رایگه‌یاندووه، مۆسكۆ و په‌كین له پێشخستنی هاریكارییه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانیان به‌تایبه‌ت له رووی هێزی ده‌ریاوانییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری چین دووپاتیكردووه‌ته‌وه پشتگیری له سه‌قامگیری نه‌ته‌وه‌یی رووسیا ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌تی له‌دوای هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی گرووپی ڤاگنه‌ر، هه‌روه‌ها روونیشكردووه‌ته‌وه كه تا ئێستا به‌رامبه‌ر به جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا بێلایه‌نه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا له‌لایه‌ن رۆژئاواوه رووبه‌ڕووی ره‌خنه بووه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركۆنه‌ی مۆسكۆ ناكات و پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان به به‌هێزی ماوه‌ته‌وه.