وەزارەتی ناوخۆی عێراق سزای ئەفسەرە قەڵەوەکان دەدات
K24 - هەولێر:
بەشێك لەو ئەفسەرانەی کێشیان زیادە و سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراقن، بەشێوەیەکی تایبەت سزا دەدرێن، ئەمەش بەهۆی قەڵەبوونیان و گرنگینەدانیان بە لەشڕێکی.
بەپێی رێنماییەکی عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق ئەو ئەفسەرانەی کێشیان زیادە ناویان لە لیستی پلەبەرزکردنەوەی ئەم مانگە دەردەهێندرێت.
بە گوێرەی تویتێکی وەزارەتی ناوخۆ، ئەم رێنماییە لە کۆبوونەوەی دوێنێی وەزارەتەکدا هاتووە کە عەبدولئەمیر شەمەری سەرۆکایەتی دەکرد.
وەزیری ناوخۆ لەو کۆبوونەوەیەدا رایگەیاند، بەپێی یاسای لەشڕێکی تەندروستی، ئەو ئەفسەرانەی کێشیان زیادە و پلەبەرزکردنەوە دەیانگرێتەوە، ناویان لە لیستی پلەبەرزکردنەوەی ئەم مانگە دەردەهێندرێت.
ئەفسەرە قەڵەوەکانی سوپای عێراق پێشتر رووبەڕووی دۆخێکی هاوشێوە بوونەتەوە، دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگری لە مانگی تشرینی دووەمی 2022 دوو بژاردەی پێدان، ئەوانیش خانەنشینبوون یان دابەزاندنی کێش.