یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ستافی راهێنه‌رانی دیاریی كرد
شوێنگره‌وه‌ی سه‌میر بابۆ دیاریی كرا
دوای رۆیشتنی سه‌میر بابۆ و ستافه‌كه‌ی له مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، به‌رپرسێكی ئه‌و یانه‌یه به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ستافێكی نوێیان ده‌ستنیشان كردووه.
نیهاد عادل، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 جێگره‌وه‌ی سه‌میر بابۆ و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی ئاشكرا كرد، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ دڵشاد مه‌عرووف گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
دلشاد مه‌عرووف كه وه‌رزی رابردوو راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ندرێن بوو، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ته‌نیا چه‌ند بڕگه و خاڵێكی بچووك ماوه بگاته رێككه‌وتن.
مه‌عرووف ده‌شڵێت: ره‌نگه له چه‌ند رۆژی داهاتوو به فه‌رمی واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی پێشمه‌رگه بكات.
دلشاد مه‌عرووف، یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر بووه و، وه‌ك راهێنه‌ریش پێشتر دوو نازناوی خولی نایابی له‌گه‌ڵ یانه‌ی برووسك به‌ده‌ستهێناوه.