نۆ ئەندامی داعش لە هۆڵەندا و ئەڵمانیا دەستگیرکران

K24 - هەولێر:

بە تۆمەتی ئامادەکاری بۆ تەقینەوە و کرداری تێکەدەرانە، نۆ کەسی سەربە داعش لە هۆڵندا و ئەڵمانیا دەستگیرکران.

بەرپرسانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، نۆ کەسی سەر بەداعش کە بەرەگەز خەڵکی وڵاتانی ناوەڕاستی ئاسیان، بەتۆمەتی ئامادەکاری بۆ ئەنجادانی تەقینەوە و کرداری تێکەدرانە لە ئەڵمانیا، دەستیگیرکراون.

لەو بارەیەوە، داواکاری گشتی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، حەوت کەس لەو نۆ کەسە، لە رێگەی داراییەوە پاڵپشتی داعشیان کردووە و خاوەنی بیروباوەڕی توندوتیژن.

لە دوای داگیرکارییەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا، لە رێگەی پۆڵنداوە خۆیان گەیاندووەتە ئەڵمانیا.

داوکاری گشتی ئەڵمانیا باسی لەوەشکرد، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ماوەیەکی زۆرە لەژێر چاودێریدان و زانیاریی تەواو دەربارەیان کۆکراوەتەوە.