ئەحمەد بەرواری: یەکێتی ئەوروپا وەبەرهێنان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

ئەحمەد بەرواری، باڵوێزی عێراق لە یەکێتی ئەوروپا
ئەحمەد بەرواری، باڵوێزی عێراق لە یەکێتی ئەوروپا

K24 – برۆکسل:

باڵوێزی عێراق لە یەکێتی ئەوروپا، رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی نێوان وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا جەختیان لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری لە بواری ئابووری و وەبەرهێنان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، دەشڵێت: یەکێتی ئەوروپا وەبەرهێنان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ(6ـی تەمموزی 2023)، ئەحمەد بەرواری، باڵوێزی عێراق لە یەکێتی ئەوروپا، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا باسی پێشکەوتنی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها باسی بەرەوپێشچوونی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا کرا.

هەروەها راشیگەیاند، یەکێتی ئەوروپا باسی ئەم پێشکەوتنانەی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کردووە، ئامادەی هەماهەنگی و هاوکارین بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان.

باڵوێزی عێراق لە یەکێتی ئەوروپا، روونیکردەوە، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە ئێستادا بارودۆخی عێراق هەرێمی کوردستان بە لەبار دەزانن، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئێستا لە ئاستێکی باشدایە بۆیە ئەوان ئامادەن بۆ هەموو هەماهەنگییەک و هاوکارییەک.

دەشڵێت: یەکێتی ئەوروپا وەبەرهێنان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.