وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆتاییهێنان به نالێكتێگه‌یشتنی نێوان واشنتۆن و په‌ككین سه‌ردانی چین ده‌كات
K24 - هەولێر:
وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بەمەبەستی باشترکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ چین، سەردانی پەککین دەکات و له ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا هه‌وڵ ده‌دا كۆتایی به نالێكتێگه‌یشتنی نێوان واشنتۆن و په‌ككین بهێنێت و په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 6ـی ته‌ممووزی 2023) جانێت یه‌لین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته په‌ككینی پایته‌ختی چین و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێ كرا و بڕیار وایه تاوه‌كو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوویش له‌و وڵاته بمێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئامانج له‌و سه‌ردانییه‌ی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ چین، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و كۆتاییپێهێنانه به نالێكتێگه‌یشتنی واشنتۆن و په‌ككین سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی ئابووری جیهان و قه‌یرانی قه‌رزی وڵاتانی تازه‌پیگه‌یشتوو.
بڕیار وایه رۆژی هه‌ینی 7ـی ته‌ممووزی 2023، یه‌لین له‌لایه‌ن لی كیانگ، سه‌رۆكوه‌زیرانی چینه‌وه پێشوازی لێ بكرێت و دواتریش چاوی به ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئابووری و ناوه‌نده ئابوورییه‌كانی چین بكه‌وێت.
رۆژی هەینی (16ــی حوزەیرانی 2023)، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته په‌ككینی پایته‌ختی چین و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا و دواتر لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: "لە هەموو کۆبوونەوەکەدا جەختم لەوە دەکردەوە کە بەشداریکردنی راستەوخۆ و پەیوەندی بەردەوام لەسەر ئاستە باڵاکان باشترین رێگەیە بۆ بەڕێوەبردنی بەرپرسیارانە جیاوازییەکان و دڵنیابوون لەوەی کە کێبڕکێ نەگۆڕێت بۆ ململانێ".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەمان شت لە هاوتا چینییەکانم بیستووە، هەردووکمان لەسەر پێویستی سەقامگیرکردنی پەیوەندییەکانمان هاوڕان".