یانه‌ی لازیۆ ریكۆردێكی ڕه‌شی تۆمار كرد
ئامارێكی تایبه‌ت به كڕینی بلیتی یارییه‌كان كه په‌یوه‌سته به یانه‌ی لازیۆ له میدیاكان بڵاو بۆته‌وه، یانه‌كه‌ی شاری رۆمای تووشی شۆك كردووه.
به‌پێی (bleacher report) كه سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی بریتانیایه ئاشكرای كردووه كه تا ئێستا هانده‌رانی لازیۆ ته‌نیا 11 بلیتیان بۆ یارییه‌كانی یانه‌كه‌یان كڕیوه، له كاتێكدا یاریگه‌ی ئۆلمپیكۆ جێگه‌ی 72 هه‌زار و 698 كه‌س ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش ریكۆردێكی ره‌شه كه یانه‌كه تۆماری كردووه، له كاتێكدا ئێستا له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له وه‌رزی نوێی هه‌ر خولێك و پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كان، هانده‌ران به گه‌رموگوڕی ده‌ست به‌كڕینی بلیتی یارییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هانده‌رانی یانه‌ی لازیۆ هێشتا خۆیان یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه له ئاماده‌بوونیان له یارییه‌كانی یانه‌كه‌یان، ره‌نگه په‌یوه‌ندی به‌و ئه‌نجامه خراپه‌وه هه‌بێت كه یانه‌كه له وه‌رزی رابردوو تۆماری كرد كه نه‌یتوانی بلیتی گه‌یشتن به یه‌كێك له خوله ئه‌ورووپاییه‌كان ده‌ستبخات.