پێوەرەکانی بەشداریکردن لە خولی پیشەگەری عێراق بڵاوكرانه‌وه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان درجاڵ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی لالیگای ئیسپانیا قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌یان بۆ خولی پیشه‌گه‌ری عێراق بڵاوكرده‌وه، وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك 8 پێوه‌ریان دیاری كرد، هه‌ر یانه‌یه‌ك جێبه‌جێی نه‌كات مۆڵه‌تی به‌شداریكردن له خولی پیشه‌گه‌ری عێراق پێ‌نادرێت.
یه‌كه‌م: ده‌بێت یانه‌كان پلانێكی په‌سه‌ندكراویان بۆ پەرەپێدانی تیمەکانی لاوان هه‌بێت كه تێیدا یاریزانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشکی دابن و خاوه‌نی گرێبەستی نووسراویش بن.
دووه‌م: هه‌بوونی یاریگایەک به ته‌واوی ستاندارده‌كان، ده‌بێت هه‌ر یاریگه‌یه‌ك ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا بێت: (بڕوانامە و رێگه‌پێدانی یاریگا، ژووری کۆنترۆڵ لە یاریگا، ژوور و ستافی فریاگوزاری سەرەتایی، شوێنی تایبه‌ت بۆ مەشقەکان).
سێیه‌م: پلانێكی تایبه‌ت بۆ مه‌شقی یاریزانه لاوه‌كان، له‌ژێر چاودێرییه‌كی ورد كه تێیدا ڕه‌چاوی (یاسا بنەڕەتییەکان و دامەزراوە تەندروستییەکان) بكه‌ن.
چواره‌م: جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رێنمایی و مه‌رجه‌كان له‌ڕووی: (بەڕێوەبەری گشتی - سکرتاریەتی یانەکان - بەرپرسی دارایی - بەرپرسی ئاسایش - ئەفسەری ڕاگەیاندن - ئەفسەری پزیشکی - چارەسەری فیزیۆتێراپی - ڕاهێنەری تیمی یەکەم - یاریدەدەری تیپی یەکەم - بەڕێوەبەری پرۆگرامی گەشەپێدانی لاوان - ڕاهێنەری لاوان - سەلامەتی و ئاسایشی پاسەوانان).
پێنجه‌م: راپۆرتی دارایی ساڵانە، به ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، له‌گه‌ڵ زانیاری دارایی له‌باره‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران و كه‌سانی په‌یوه‌ست به یانه‌كان.
شه‌شه‌م: نوێكردنه‌وه‌ی راپۆرته داراییه‌كان
حه‌وته‌م: پێداچوونەوە بە بەیاننامە داراییەکان.
هه‌شته‌م: بوونی ڕێسای ڕەفتاری كه پێویسته سه‌رجه‌م یاریزانان و كارگێران پابه‌ندی بن، له‌گه‌ڵ بوونی به‌رپرسێكی یاسایی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌موو كاره‌كان بكات له‌ڕووی یاساوه.