لوقمان عه‌بدولقادر: كه‌موكوڕی زۆر له دۆسیه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه هه‌یه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی داواكارییه‌كانی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و روونیكرده‌وه، داوایان له سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كردووه، كه چاره‌سه‌ری نه‌ك به ته‌نیا بۆ كیمیابارنكراوانی هه‌ڵه‌بجه به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م كیمیارانكراوانی كوردستان دابین بكات.
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی داواكارییه‌كانی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و روونیكرده‌وه، داوایان له سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كردووه، كه چاره‌سه‌ری نه‌ك به ته‌نیا بۆ كیمیابارنكراوانی هه‌ڵه‌بجه به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م كیمیارانكراوانی كوردستان دابین بكات، گوتیشی، ئه‌وان له بارودۆخێكی زۆر ناله‌باردان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاودێری پێویست سه‌باره‌ت به كه‌یسه‌كه نییه و ئه‌و بڕه بوودجه‌یه‌ی ته‌رخانیش كراوه، له ئاستی چاره‌سه‌ری قوربانییه‌كاندا نییه و وه‌ك پێویست نه‌خراوه‌ته خزمه‌تی قوربانییه‌كان.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه رایشیگه‌یاند، وه‌كو كۆمه‌ڵه‌كه‌یان داوا له سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ن كه ئه‌و مینحه‌یه بۆ قوربانیانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه خه‌رج بكرێت، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌نگی پێ دراوه، گوتیشی، قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه تاوه‌كو له‌ژیاندان پێویستیان به چاودێری و ئه‌و مینحه‌یه ده‌بێت، روونیشیكرده‌وه، دابینكردنی ئه‌و مینحه‌یه داواكاری سه‌ره‌كییانه و دواتر داوای زه‌وی و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی وه‌كو كه‌یسی تاقانه‌كانی كیمیایاران و گۆڕی ئه‌و قوربانییانه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن كه له‌دوای كیمیابارانكردنی شاره‌كه له ئێران كۆچیی دواییان كرد.
لوقمان عه‌بدولقادر داوایشی له سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرد كه به دواداچوون بكرێت بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌ی له هه‌ڵه‌بجه بۆ قوربانیانی كیمیابارانی شاره‌كه دروست كرا، گوتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه دروست كرا و فه‌رمانبه‌ری بۆ دابین كرا، به‌ڵام تا ئێستا كارا نه‌كراوه و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی شاره‌كه‌یش ده‌ڵێن، هێشتا نه‌خۆشخانه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و كه‌موكوڕی تێدایه، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش راكێشا، كه له كاتێكدا برینداره‌كانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له ده‌ره‌وه چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن، به‌ڵام له‌و نه‌خۆشخانه به پاره نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كرێت، جه‌ختیشیكرده‌وه، كه هیچ بریندارێكی كیمیاباران له‌و نه‌خۆشخانه‌یه له‌وه‌ته‌ی كردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی به‌ر كیمیاباران نه‌كه‌وتوون ئه‌وان له خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه سوودمه‌ند بوونه و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكارییان بۆ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، داوا له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی بوودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی قوربانیانی كیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه و له ئاستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه چاودێری ئه‌و كه‌یسه بكرێت، گوتیشی، چاویان له‌وه‌یه له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی چاكسازیدا ئاوڕی زیاتر له كه‌یسه‌كه‌یان بدرێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به لایه‌نی ته‌ندروستییه‌وه هه‌یه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه سه‌باره‌ت به برینداره‌كانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، پێویسته لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ چاودێری ژماره‌ی قوربانییه‌كانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بكات و گوتی، پێشتر به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه كه‌سانێك به قوربانی نووسراون، كه قوربانی نین و ژماره‌یان نزیكه‌ی 100 ده‌بێت، له كاتێكدا قوربانییه راسته‌قینه‌كان نزیكه‌ی 230 كه‌س ده‌بێت، هه‌روه‌ها جارێكی دیكه‌یش داوای كرد، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو موژدانه مینحه بۆ قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بگه‌ڕێنێته‌وه.