"له گرێبه‌ستی یاریزانه نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا باسی باڵۆن دۆر كراوه"
بارسێلۆنا و ئاتڵێتیک پارانێنسی گەیشتنە رێکەوتنی کۆتایی لەسەر گواستنەوەی ڤیکتۆر رۆکی، له گرێبه‌سته‌كه‌یدا ناوی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆریش هاتووه، ئه‌گه‌ر بیباته‌وه نزیكه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆی پێده‌درێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە بارسێلۆنا لەگەڵ یانەی ئاتلێتیکۆ پارانێنسی بەڕازیلی لەسەر گواستنەوەی ڤیکتۆر رۆکی هێرشبەری لاوی ئەو یانەیە گەیشتە رێکەوتن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا 30 ملیۆن یۆرۆی پێشه‌كی ده‌دات، به گوێره‌ی ئاست و ئه‌نجامه‌كانی، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر باڵۆن دۆر بباته‌وه نزیكه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆی دیكه‌ی پێده‌درێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە تێچووی گواستنەوەی رۆکی بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا دەگاتە نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆ، هەروەها رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە هەر کاتێک تۆمار کردنی ناوی ڤیکتۆر رۆکی لە ئەنجومەنی لالیگا تۆمار نەکرا، ئەو یاریزانە سەرەتای ساڵی 2024 لە ریزەکانی یانەکەی بەردەوام دەبێت.
ڤیكتۆر رۆكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ، له دوایین 30 یاری به درێسی ئاتڵێتیکۆ پارانێنسی، 15 گۆڵ و 6 ئاسیستی كردووه.