حەلبووسی پشتیوانی لە بڕیاری سوودانی دەکات بۆ گۆڕانکارییە ئەمنییەکان

K24 - هەولێر

محەممەد حەلبووسی پشتیوانی خۆی بۆ ئەو گۆڕانکارییە ئەمنییەکانە نیشاندا کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ئەنجامدرا.

نووسینگەی رۆژنامەوانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی، محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پشتیوانی تەواوی بۆ ئەو گۆڕانکارییانە نیشانداوە، کە سەرۆک وەزیرانی عێراق بەم دواییانە لە ژمارەیەک پۆستی باڵای ئەمنیدا کردوویەتی.

ئاماژەی بەوەشداوە، حەلبووسی گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی بە رێکارێکی دروست بەرەو چاکسازی وەسفکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەڵمەتێکی بۆ گۆڕینی ژمارەیەک بەرپرس و فەرماندەی باڵای ئەمنی دەستپێکرد، بەشێک لەو پۆستە ئەمنیانەشی گۆڕانکارییان تێداکراوە لە پارێزگای ئەنبار بوون.