لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی ئەشكەنجەدانی ژنێك و دەستبەسەركردنی منداڵەكانی دەستگیركرا

تۆمەتبار
تۆمەتبار

K24 - سلێمانی

هێزەکانی پۆلیس لە سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە ئەشكەنجەی ژنێكی دابوو و هەروەها منداڵەكانی دەستبەسەری كردبوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە ئەشكەنجەی ژنێكی داوەو لەگەڵ سێ‌ منداڵەكەی لە ماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەری كردون، بڕیاری دادوەر  وەرگیراو سەرەنجام توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و ئەو ژن و سێ‌ منداڵەش ئازاد بكرێن".

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێستا تۆمەتبار (س،ر،س لە دایكبووی 1992) بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.