كابینه‌ی نۆیه‌م له دیدی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی عه‌ره‌ب
K24 - هەولێر:
ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسان، نووسه‌ران و شرۆڤه‌كارانی سیاسی عه‌ره‌بی و عێراقی له‌باره‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی بۆچوونه‌كانی خۆیان ده‌رده‌بڕن و باس له سه‌ركه‌وتنه‌كانی مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ن له به‌ڕێوه‌بردنی كابینه‌كه‌ی و پێیان وایه ده‌ستكه‌وته‌كانی زۆرن و شیاوی ئه‌وه‌ن، به بایه‌خه‌وه باس بكرێن و به‌رز بنرخێندرێن.
نووسه‌ر و شرۆڤه‌كاری عێراق عه‌لی به‌یده‌ر له وتارێكی رۆژنامه‌وانیدا له وێبسایتی "وایتهاوس ئین ئهرابیك" به ناوی "حكومه‌تی مه‌سرور بارزانی.. سه‌ركه‌وتنی ده‌ستكه‌وته‌كان به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كان"، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كه سهركهوتهكانی كابینه‌ی نۆیه‌م له سه‌رووی پێشبینییه‌كانی ئه‌وانه‌یشه كه زۆر گه‌شبینن، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له‌و كابینه‌یه‌دا به‌ده‌ستهاتوون، قورسترین سه‌ركه‌وتن بووه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی و ته‌نانه‌ت نێوده‌وڵه‌تیش.
عه‌لی به‌یده‌ر تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ژینگه‌ی سیاسی عێراق له‌بار نه‌بووه بۆ سه‌ركه‌وتنی ته‌نانه‌ت هیچ ئه‌زموونێك كه رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و ئاڵنگارییه سه‌ختانه بووبێته‌وه، روونیشیكردووه‌ته‌وه، له‌پاڵ واقیعی ژینگه‌ی سیاسی عێراق به‌گشتی، خودی هه‌رێمی كوردستانیش به چه‌ندین ئاڵۆزی سیاسی و گورزه‌یه‌ك هه‌ڵوێستی دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ور دراوه، هیچ كات یارمه‌تیده‌ر نه‌بووه بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م.
به‌یده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له میانی پڕۆسه‌ی حكومه‌تداریدا پارێزگاری له میراتی ماڵباته دێرین و ره‌سه‌ن و تێكۆشه‌ر و خهباتگێرهكهی ده‌كات، كه ئه‌و میراتهیش وای لێ ده‌خوازێت له پێگه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی و حكومه‌تداریدا چه‌ندین سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ستبهێنێت، كه به‌ده‌ر نییه له رێبازی نه‌گۆڕی ماڵباته‌كه‌ی و درێژكراوه‌ی هه‌مان رێبازی ئه‌و ماڵباته‌یه.
ئه‌و نووسه‌ر و شرۆڤه‌كاره عێراقییه ده‌ڵێت، له‌نێوان 10ـی ته‌ممووزی 2019 تاوه‌كو 10ـی ته‌ممووزی 2023 كه ده‌كاته چوار ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌م، بریتییه له قۆناغ و چیڕۆكی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كابینه‌یه كه توانی له سه‌ره‌تاوه رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه ئابوورییه‌كان ببێته‌وه كه پێكهاتبوو له قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بووی زیاتر له 30 ملیار دۆلار و په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به پرسی سیاسییه‌كانی تایبه‌ت به سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم، هاوكات له‌پاڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌رباری ئه‌مانه‌یش كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی له‌لایه‌ك و كێشه و ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی كوردستان له‌لایه‌كی دیكه و بڕینی به‌شه‌بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵی، كه ته‌نانه‌ت له‌پاڵ كێشه و قه‌یرانه‌كانی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌رده‌وامی ئه‌و حكومه‌ته ده‌كرد و ده‌رچوون لێیان به گوێره‌ی ئه‌و توانا سنووردارهییهوه ئاسان نه‌بوو. به‌یده‌ر پێیشی وایه ویست و پێداگری مه‌سرور بارزانی دوو ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی بوون له تێپه‌ڕاندن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئاریشه و ئاڵنگارییانه و سه‌ركه‌وتن به سه‌ریاندا.
به‌یده‌ر پێی وایه له سایه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته پته‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی له ماوه‌ی كابینه‌كه‌یدا په‌یڕه‌وی كرد، ئێستا هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته وێستگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ پێشكه‌وتن و بووژانه‌وه له هه‌موو بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، په‌روه‌رده‌یی، رۆشنبیری، وه‌رزشی و مرۆیی، تا ئه‌و ئاسته‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته نموونه‌یه‌كی هه‌ره سه‌ركه‌وتووی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كان.
ده‌قی وتاره‌كه‌ی عه‌لی به‌یده‌ر لێره بخوێنه‌وه.
به هه‌مان شێوه سه‌یف شهمس كه نووسه‌رێكی دیكه‌ی عه‌ره‌به، له وتارێكدا به ناوی "حكومه‌تی مه‌سرور بارزانی له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كاندا"، كه له وێبسایتی "گاردینیا" بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی كابینه‌ی نۆیه‌م بووه‌وه، حكومه‌ته‌كانی دیكه‌ی پێش خۆی رووبه‌ڕووی هیچێك له‌و ئاڵنگارییه سه‌ختانه نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا مه‌سرور بارزانی له حكومه‌تداریدا توانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كان بسه‌پێنێت.
سه‌یف شهمس پێی وایه، ئه‌و قه‌رزه زۆره‌ی كه‌وتبووه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له گرنگترین ئه‌و به‌ره‌نگاری و ئاڵنگارییانه بوو كه رووبه‌ڕووی كابینه‌ی نۆیه‌م بووه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك بوونی ئه‌و هه‌موو قه‌رزه هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، بۆیه له كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانیدا سه‌رنجی زیاتر خرایه سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كان، تا ئه‌و راده‌یه‌ی توانرا قه‌رزه‌كان له 32 ملیار دۆلار بۆ 28 ملیۆن دۆلار كه‌م بكرێته‌وه، به‌مه‌یش توانی هاوسه‌نگییه‌كی دروست بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رانبه‌رانی حكومه‌ت بهێنێته ئاراوه، به‌وپێیه‌ی پێشتر حكومه‌ت به ئاسانی نه‌یده‌توانی مووچه‌ی فه‌رانبه‌رانی بدات و ناچار بوو سیسته‌می پاشه‌كه‌وت په‌یڕه‌و بكات، كه ئه‌مه‌یش جۆرێك له ئاڵۆزی له‌نێوان حكومه‌ت و فه‌رمانبه‌ران دروستكردبوو.
چوار ساڵ به‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندین ئاسته‌نگی جۆراوجۆر، به‌ڵام كابینه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی كاره‌كانی چوار ساڵه‌ی ته‌واو ده‌كات، كار و چالاكییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و كابینه‌كه‌ی بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنجی میدیاكارانی عه‌ره‌ب و له‌و روانگه‌یه‌وه به شێوه‌ی جیا جیا بۆچوونه‌كانی خۆیان ده‌ربڕیوه و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی و واقیعیانه‌یان بۆ ئه‌و كابینه‌یه و سه‌رۆكوه‌زیران كردووه.
ده‌قی وتاره‌كه‌ی سه‌یف شهمس لێره بخوێنه‌وه.
هەروەها نووسەر و رۆژنامەنووس، وەسەن وائلی لە وتارێکدا لەژێر ناونیشانی "کابینەی نۆیەم" باسی لە دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە لە رووبەرووبوونەوەی ئاڵنکارییەکان و نووسیوەیەتی، "خەڵکی عێراق بە سەرسامی و گەشبینییەوە دەڕواننە شارەکانی هەرێمی کوردستان، کە شاهیدی ئەو پێشکەوتن و گەشەسەندنانەن، کە دەسەڵاتدارانی هەرێم لە راکێشانی گەشتیاران و وەبەرهێنەران و تواناسازی هاووڵاتییانی هەرێم، بۆ ئەوەی بە کەرامەتەوە بژین و چێژ وەربگرن لە مافە سرووشتییەکان، سەرەڕای ئەو ئالنگارییانەی بەردەم دەسەڵاتدارانی هەرێم، کە فشار دەخەنە سەر بودجەی دارایی و پێویستی بە ئامادەکاری و هەوڵی ناوازە هەیە، بەتایبەت لەگەڵ ئەو کێشانەی کە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا پەیوەندی نێوان ناوەند و هەرێمیان گرتووەتەوە، بەڵام ئەوەی جیاوازە ئەوەیە کە حکومەتی بەڕێز مەسرور بارزانی هەمیشە حەزی لە چارەسەری ئاشتییانە و دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی کێشەکان بووە".
دەقی وتارەکەی وەسەن وائلی لێرە بخوێنەوە.