دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 فەرمانبەران.
لە راگەیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى رایگەیاند: "هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
1- ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه به‌روارى 24/7/2016 ، مووچه‌ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.
2- ڕۆژى دوو شه‌ممه به‌روارى 25/7/2016، مووچه‌ى یه‌كه‌ى (70و 80) له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
3- ڕۆژى سێ شه‌ممه به‌روارى 26/7/2016، مووچه‌ى فه‌رمانده‌ى هێزى زێره‌ڤانى و هێزى پۆلیسى ئاماده دابه‌ش ده‌كرێت.
4- ڕۆژى چوارشه‌ممه به‌روارى 27/7/2016، مووچه‌ى ده‌زگاى گشتى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
5- ڕۆژى پێنج شه‌ممه به‌روارى 28/7/2016، مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.