نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد
K24 - ھەولێر
نرخی نەوت له بازاڕه‌كانی جیهاندا له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركردووه و نزیكه‌ی 2% به‌های خۆی به‌ده‌ست هێناوه‌ته‌وه به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی یه‌ده‌گكراوی ئه‌مه‌ریكا.
له ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌مڕۆی بازاڕه‌كانی كڕین و فرۆشتنی نه‌وتدا به‌های هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی جۆری برێنت به‌رز بووەوه بۆ 47 دۆلار و 40 سه‌نت به‌های هه‌ر بهرمیلك نه‌وتی خاوی ئهمهیكاش گه‌یشته‌وه 45 دۆلار‌و 95 سه‌نت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا له راپۆرتێكدا بڵاوی كردوەته‌وه رێژه‌ی نه‌وتی یه‌ده‌گكراوی ئه‌مه‌ریكا له كورتی داوه‌و نه‌وتی وهبازاڕخراویش كه‌مبوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆكارێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.