باره‌گای بارزانی: به‌مزووانه نوێترین كتێبی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران
K24 - هەولێر:
باره‌گای بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مزووانه نوێترین كتێبی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، باره‌گای بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، بەمزووانە چاپی یەكەمی نوێترین كتێبی سەرۆك بارزانی، (بەرگی شەشەمی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد) لەژێر ناونیشانی (كوردستان و عێراقی نوێ، 2003-2016) بە زمانی كوردی دەكەوێتە بەر دەستی خوێنەرانەوە.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانیدا هاتووه: كتێبە تازەكەی سەرۆك بارزانی لە 1234 لاپەڕە و دوو بەرگ پێكهاتووە و باسی قۆناغێكی هەرە گرنگی مێژووی نوێی كوردستان و پێشهاتەكانی مێژوویەكی سێزدە ساڵە دەكات و، لە چواردە بەشی جیا پێكدێت.
له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه، باره‌گای بارزانی روونیكردووه‌ته‌وه، كتێبه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ئاماژە بە بارودۆخی كوردستان و عێراق لەو ماوە گرنگە دەكات و بە وردی باس لەو زنجیرە رووداو و بەسەرهاتانە دەكات، كە ژیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراقی بردووەتە قۆناغێكی تازە. شەڕی رزگاریی عێراق و رووخانی رژێم و دەستپێكی رۆڵی كوردستان لە عێراقی تازە و قۆناغی مەجلسی حوكم و قۆناغی ئینتیقالی و نووسینەوەی دەستووری تازەی عێراق و هەروەها هەڵبژاردنەكانی عێراق و ململانێیەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەورەها پێشێلكاریی دەستوور و دەیان رووداوی گرنگی تری عێراق لەو كتێبەدا باس كراوە.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، سەرۆك بارزانی بە وردی باسی پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و دامەزراندنی سەرۆكایەتیی هەرێم و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتان و هەڵبژاردنەكان و رووداوە گرنگەكانی دیكه‌ی هەرێمی كوردستان لەو ساڵانە دەكات و جیا له باسكردنی شەڕی داعش و قارەمانێتیی پێشمەرگە و بەرگریی گەلی كوردستانە لەبەرانبەر پەلاماری تیرۆریستانی داعش هەتا ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ.
باره‌گای بارزانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كتێبی بەرگی شەشەمی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد 94 بەڵگەنامەی گرنگی مێژوویی و سیاسیی وەخۆهەڵگرتووە كە پەیوەستن بە رووداوە سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەنێوان ساڵانی 2003 هەتا 2016. كتێبەكە دەوڵەمەندە بە ژمارەیەكی زۆر وێنەی مێژوویی و هەروەها نەخشەی شەڕەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەدژی تیرۆریستانی داعش.
وێڕای ئه‌وه‌ی باره‌گای بارزانی هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه، كه كتێبی (بەرگی شەشەمی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد) لەژێر ناونیشانی (كوردستان و عێراقی نوێ، 2003-2016) لە نووسینی سەرۆك مەسعود بارزانی سەرچاوەیەكی گرنگی زانیارییە بۆ خوێنەران و توێژەران و مێژووناسان و ڕۆژنامەنووسان و سەرجەم چینوتوێژەكانی كوردستان و عێراق.