ئه‌ردۆغان سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، له میانی سه‌ردانیكردنی بۆ سعوودیه، قه‌ته‌ر و ئیمارات ده‌خوازێت چه‌ند رێككه‌وتنێكی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه واژۆ بكات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 13ـی ته‌ممووزی 2023) ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا به میدیاكانی توركیای راگه‌یاندووه، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات له‌ناویشیاندا سعوودیه، قه‌ته‌ر و ئیمارات، هاوكات هیوای خواستووه له میانی سه‌ردانییه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و وڵاتانه، چه‌ند رێككه‌وتنێك له بواری وه‌به‌رهێنان واژۆ بكه‌ن.
سه‌رۆككۆماری هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن و مه‌به‌ستیانه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له توركیا یاخود له هه‌ر یه‌كێك له‌و وڵاتانه جێبه‌جێ بكرێت.
وه‌به‌رهێنان و ئابووری له ئێستادا بووه‌ته پردی په‌یوه‌ندییه نوێیه‌كانی نێوان توركیا و ئیمارات به‌تایبه‌تی دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان كه به‌هۆی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به تیرۆر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه ئاڵۆز بوو.
رۆژی 4ـی ئاداری 2023، محه‌ممه‌د موش، وەزیری بازرگانی تورکیا سه‌ردانی ئیماراتی كرد و له‌گه‌ڵ سانی بن ئه‌حمه‌د ئەلزهیودی، وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ بازرگانی دەرەوە كۆبووه‌وه و رایانگەیاند، ڕێککەوتنێكی بازرگانیان كردووه و بریتییە لە کەمکردنەوەی باجی گومرگی نێوان هەردوو وڵات بۆ رێژه‌ی 82%ـی ئاڵوگۆڕی کەلوپەل و بەرهەمەکانیان.
هەروەها وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا بووژاندنەوەی وەبەرهێنانی هاوبەش لەخۆدەگرێت، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی، وزەی پاک و بیناسازی و وادەکات لە پێنج ساڵی داهاتوودا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ دوو هێندە بەرزببێتەوە و بگاته 40 ملیار دۆلار، له‌و كاته‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان توركیا و ئیمارات لە ساڵی 2022 نزیکەی 19 ملیار دۆلار بووە.