لێدوانی دادوەری تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە دواخستنی دۆسیەکە

K24 - هەولیر:
دادوەری تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەبارەی شاردنەوەی بەڵگەنامەی نهێنی رایگەیاند، هیچ هۆکارێک بۆ دواخستنی دۆسیەکەی ترەمپ بۆ دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا نییە.
جاک سمس، دادوەری تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی شاردنەوەی بەڵگەنامەکان لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە رایگەیاند، هیچ هۆکارێکی یاسای و واقیعی بۆ دواخستنی دادگای تڕەمپ بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا نابینن.
جاک سمس ئاماژەی بەوەشدا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، وێنەیەکی ناروونی سەبارەت بە رادەستکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکانی دەوڵەت نیشانداوە و هەوڵدەدەن مانگی 12 ی ئەمساڵ پرۆسەی دادگایکردنی بەڕێوەببەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، تیمی پارێزەرانی دۆناڵد ترەمپ داوایانکردبوو، بەهۆی کاندیدبوونی دۆسیەی ترەمپ تا دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دوابخرێت.