هێرشبه‌رێكی ریال مه‌درید ده‌چێته بۆندزلیگا
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، رۆیشتنی هێرشبه‌رێكی یانه شایانه‌كه بۆ بۆندزلیگای ئه‌ڵمانیا ئاشكرا ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا، 21 ته‌مووزی 2016، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه به ته‌واوه‌تی زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید داهاتووی خیسی رۆدریگێزی یه‌كلایی كردۆته‌وه و پێی راگه‌یاندووه كه بۆ وه‌رزی نوێ به‌شێك نییه له پلانه‌كانی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، خیسی گرێبه‌ستێكی له یانه‌ی دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا پێشكه‌ش كراوه و بریكارهكهشی پێشوازی لێ كردوون و به ته‌واوه‌تی گه‌یشتنوونه‌ته رێككه‌وتن كه ئه‌م یاریزانه بۆ وه‌رزی نوێ به بڕی 11 ملیۆن یۆرۆ درێسی زه‌رده‌واڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا بپۆشێت.
خیسێ رۆدریگێزی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، سه‌ره‌تا له یانه‌ی ئیبار ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر بۆته یاریزانی (هێریكان)، له هاوینی 2007 په‌یوه‌ندی به تیپی دووه‌می ریال مه‌درید كردووه، پێشتریش یاریی بۆ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش كردووه.