رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا له قۆناغه مێژووییه سه‌خته‌كاندا پشتیوانی كوردی‌یان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێوڕه‌سمی رۆژی نیشتمانی فه‌ره‌نسا كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به ناوی خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ره‌نسای كرد له پشتوانیكردن و هاوكاریكردنی كورد له قۆناغه مێژووییه سه‌خته‌كاندا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 14ـی ته‌ممووزی 2023) له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان رێوڕه‌سمی رۆژی نیشتمانی فه‌ره‌نسا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی به‌ڕێوه‌چوو، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رۆژێكه مانایه‌كی گرنگ ده‌به‌خشێت، كه هه‌مووان یادی به‌هاكانی ئازادی، یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی ده‌كه‌ن كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا هه‌بووه، روونیشیكرده‌وه، بوونی كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر و ستافه‌كه‌ی كاریگه‌ری به‌سه‌ر قووڵبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسادا هه‌بووه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد و گه‌لی فه‌ره‌نسا كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر دۆستایه‌تییه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا هه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌ك فه‌ره‌نسا به‌رده‌وام وه‌كو ئومێدێك بووه بۆ كورد و ده‌روازه و هۆكارێك بووه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی كورد به جیهان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بپارێزێت و پێشیان بخات.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه هه‌رگیز ئه‌و قوربانییانه‌ی فه‌ره‌نسا كه بۆ كوردی داوه له‌بیر ناكرێن، گوتیشی، په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئازادییه‌كانی هه‌بووه وه‌ك پابه‌ندییه‌كی نه‌گۆڕی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر به كورد.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی دانیال میترانی خانمی كۆچكردووی فه‌ره‌نسای به‌بیر ئاماده‌بووان هێنایه‌وه له پشتوانیكردنی گه‌لی كورد و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له باشووری كوردستان له ساڵی 1991. گوتیشی، هه‌وڵه خۆنه‌ویست و خۆبه‌خشانه‌كانی خاتوو میتران و فه‌ره‌نسییه‌كانی دیكه، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، كه هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكرد، خاتوو دانیال له‌سه‌ر ئاستی جیهان به دایكی كورد بناسرێت.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، دوای سه‌ردانییه‌كه‌ی سه‌رۆك ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ فه‌ره‌نسا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتووتر و ئه‌رێنیتر بووه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌و نێوه‌نده‌دا رۆڵی كونسۆڵی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان به‌رچاو و دیار بووه. جه‌ختیشكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌پارێزێت و كار له‌سه‌ر فراوانتركردنیان ده‌كات.