نەوزاد شێخ کامیل: کۆمپانیا راسپێردراوەکان ئامادەن هەموو گەنمی جووتیاران وەربگرن

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، ئەو کۆمپانیایانەی کە راسپێردراون سەرجەم برە گەنمەکان لە جووتیارانی هەولێر وەردەگرن و کۆتایی دێت بە کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو لیژنە باڵایەی کە لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێکهێنرا، دوای دوو رۆژ لە کۆبوونەوەی بەردەوام کۆتایی هێنا بە کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، هەروەها سەرۆکوەزیران بۆ ئەوەی جووتیاران رەنج بە خەسار نەبن کۆمپانیای خۆشناوی راسپارد بۆ ئەوەی گەنم لە جووتیاران وەربگرێت.

هاوکات راشیگەیاند، سەرجەم ئەو گەنمانەی کە لەلایان کۆمپانیای خۆشناوە وەردەگیرێت بە نرخی حکومی وەردەگیرێت، هەروەها کۆمپانیای خۆشناو بڕیاریداوە ئاسانکاری بکات بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و گەنمەکانیان رەت نەکاتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، گووتیشی: "ئەم ئێوارەیە کۆتایی بە پڕۆسەی گەنم وەرگرتن دەهێنین لە هەرێمی کوردستان".

دوای ئەوەی دوێنێ جووتیارانی هەولێر، لە سایلۆ هەولێر گەنمیان لێ وەرنەگیرا، بەم هۆیەوە سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لیژنه‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌نمی جووتیاران پێكهێنا.

هاوکات چەند کۆمپانیایەکی راسپارد  کە گەنمی جووتیاران وەربگرن بە نرخی حکومی.