مەسرور بارزانی بۆ خەڵکی کفری: بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم
K24 - هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە ئاراستەی هاووڵاتیانی کفری کردووە رایگەیاند: دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین و بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەت بۆ هاووڵاتییانی کفری:
هاووڵاتیانی خۆشەویستی کفری، سڵاو و رێزم هەیە بۆتان. لە داواکارییەکانتان ئاگادارم و بە دەستم گەیشتوون، بڕیارم داوە لیژنەیەکی تایبەت لە نوێنەرانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان پێکبهێنرێت و بەزوویی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانتان بکرێت.
دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین و بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم.
هاوڵاتیانی خۆشەویستی کفری، سڵاو و رێزم هەیە بۆتان. لە داواکارییەکانتان ئاگادارم و بە دەستم گەیشتوون، بڕیارم داوە لیژنەیەکی تایبەت لە نوێنەرانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان پێکبهێنرێت و بەزوویی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانتان بکرێت.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) July 16, 2023
چەند رۆژێکە مانگرتنی دانیشتووانی کفری دژی کەمی خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە و هاووڵاتییانی ئەو سنوورەش داوا دەکەن، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر گرنگی بە ناوچەکەیان بدەن، چونکە بە گوتەی خۆیان، ئیدارەی گەرمیان غەدری لەو شارە کردووە و جیاکاری دەکات.