نێچیرڤان بارزانی سه‌ری ساڵی مه‌ندائییه‌كان پیرۆزده‌كات
K24- هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له تویتێكدا په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پێكهاته‌ی ئایینی سابیئه‌ی مه‌ندائی ده‌كات و تێیدا نووسیوویه‌تی: "به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی مه‌ندائی، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی برایانی سابیئه‌ی مه‌ندائی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌م".
نێچیرڤان بارزانی له تویته‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هیوای جه‌ژنێكی پڕ له خۆشی و شادیان بۆ ده‌خوازم و هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه ببێتە هاندەرێک بۆ پتەوکردنی بنەماکانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی وڵات‌دا".
بە گوێرەی ئاماری ئەنجوومەنی کاروباری سابیئەی مەندائییەکانی عێراق، لە ساڵی 2003 ژمارەی مەندائییەکان نزیکەی 100 ھەزار کەس بووە، بەڵام شەڕی تائیفی و مەزھەبی و ھەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان ژمارەی پەیڕەوانی ئەو ئایینەیان لە عێراق بۆ نزیکەی 15 ھەزار کەس کەمکردووەتەوە.
مەندائییەکان لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق فرۆشگای زێڕنگەرییان هەبووە، پیشەیەک کە لە دێرزەمانەوە ناوبانگیان پێ دەرکردووە.
أحر التهاني والتبريكات لأخوتنا الصابئة المندائيين داخل وخارج الوطن بمناسبة حلول رأس السنة المندائية، راجيا له‌م عيدا سعيدا وأن يعود على الجميع بالخير والبركة، ويكون حافزا لترسيخ مبادئ التسامح والتعايش بين جميع مكونات الوطن.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) July 16, 2023