به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی هه‌ولێر: پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی ساخته ناكرێت

K24 – هەولێر:
سیستەمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان کەوته بواری جێبەجێکردنەوە، سیستەمەکە راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە سیستەمی گشتی پاسپۆرتی عێراقەوە، ئەو مامەڵانەی لە سیستەمەکە داخیل دەکرێن، راستەوخۆ دەچێتە سیستەمی گشتی پاسپۆرتی عێراق و دواتر پاسپۆرتەکەیان بۆ دێتەوە، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، گرنگی ئه‌و پاسپۆرته له‌وه‌دایه ساخته ناكرێت.
مه‌ریوان عه‌بدولسه‌لام، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی هه‌ولێر، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێ پاسپۆرتی نوێ ده‌ربهێنێت یانیش پاسپۆرته كۆنه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، ده‌بێت كه‌سه‌كه كارتی نیشتمانی، كارتی زانیاری و ماسته‌ركارت یان ڤیزا كارتی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی بۆ رایی بكرێت، بۆ ئه‌وانه‌ش كه نوێ ده‌كه‌نه‌وه پێویست ده‌كات پاسپۆرته كۆنه‌كه‌یان له‌لا بێت. سه‌باره‌ت به ڤیزاكارته‌كه‌ش روونیكرده‌وه، كه ده‌بێت پاره‌ی عێراقی تێدا بێت و بڕه‌كه‌ی له 91 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت ده‌كات بۆ ده‌رهێنانی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی، له ماوه‌ی كۆی گشتی پڕۆسه‌ی خۆ تۆمار كردن تاوه‌كوو كۆتاییه‌كه‌ی ته‌نیا 30 بۆ 35 خوله‌كی پێویسته. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه به‌پێی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتی پێویسته تاوه‌كو فۆرمه ئه‌لیكترۆنییه‌كه پڕ ده‌كرێته‌وه، رۆژانه نزیكه‌ی 200 بۆ 250 كه‌س له وه‌رگرتنی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی سوودمه‌ند ده‌بن.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، له هه‌ولێر دوو نووسینگه‌ی پاسپۆرت هه‌یه، نووسینگه‌ی یه‌ك و دوو، گوتیشی له نووسینگه‌ی یه‌ك، سیسته‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كه كارایه و له نووسینگه‌ی دوویش سیسته‌مه كۆنه‌كه تا ئێستا به‌رده‌وامه، هاوكات گوتی، له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی نووسینگه‌ی دووش بكرێته ئه‌لیكترۆنی، ئه‌و كات رۆژانه به هه‌ردوو نووسینگه‌كه هه‌تا 500 مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان به‌ڕێده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی هه‌ولێر رایگه‌یاند، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و پاسپۆرته ئه‌لیكترۆنییه ئه‌وه‌یه كه ساخته ناكرێت، گوتیشی یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و پاسپۆرته كاتێك كه‌سێك ده‌چێته فڕۆكه‌خانه بۆ گه‌شتكردن، ژماره‌یه‌ك ده‌روازه‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌یه و هاووڵاتی به‌بێ ئه‌وه‌ی بچێته لای ئه‌فسه‌ر و پۆلیس، راسته‌وخۆ له‌و ده‌روازه ئه‌لیكترۆنییه‌وه پاسپۆرته‌كه لێ ده‌دا.
مه‌ریوان عه‌بدولسه‌لام باسی له‌وه كرد، له سه‌ره‌تای ئه‌و پرۆسه نوێیه‌دا ئه‌و كه‌سانه وه‌رده‌گرن كه پاسپۆرته كۆنه‌كانیان به‌سه‌رچووه، دواتریش ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تا ئێستا پاسپۆرتییان نییه ئه‌وان وه‌رده‌گرن، پاشانیش ئه‌وانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی كه‌م ماوه پاسپۆرته‌كانی ئێستایان به‌سه‌ربچێت، پاسپۆرته‌كانیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و نوێكه وه‌رده‌گرن.
ئەمڕۆ (یه‌كشه‌ممه 16ـی ته‌ممووزی 2023) سیستەمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان کەوته بواری جێبەجێکردنەوە، رێناس عەلی پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 16/7/2023، سیستەمی نوێی پاسپۆرت کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
گوتیشی: "سیستەمەکە راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە سیستەمی گشتی پاسپۆرتی عێراقەوە، ئەو مامەڵانەی لە سیستەمەکە داغڵ دەکرێن، راستەوخۆ دەچێتە سیستەمی گشتی پاسپۆرتی عێراق و دواتر پاسپۆرتەکەیان بۆ دێتەوە".