دادگای کەرکووک بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردن سزای شایان عەلی دا

شایان عەلی
شایان عەلی

K24 - کەرکووک:

شایان عەلی، چالاکوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دادگای تاوانەکانی کەرکووک بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانکردن سزا درا.

سەرچاوەیەک لە دادگای کەرکووک بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگادا، بەهۆی ئەو تۆمەتانەی لەسەر شایان عەلی بووە، دادگا بڕیاریداوە بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردن سزای بدات.

رۆژی 22ـی مانگی رابردوو، لەکاتی دانیشتنی دادگا لەسەر کەیسێکی خێزانی لە دادگای کەرکووک، بەتۆمەتی سووکایەتی و شەڕکردن لەگەڵ ژمارەیەک دادوەر، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ شایان عەلی دەرکرا و ئەمڕۆش سزای دوو ساڵ و نیو زیندانیکردنی بۆ دەرچوو.

شایان عەلی، کەسایەتییەکی دیاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە و خاوەنی رەگەزنامەی ئەمەریکییە، لەماوەی رابردوودا لە چەند گرتە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوت کە لە بازگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق مامەڵەی نەگونجاوی لەگەڵ ئەفسەر و کارمەندی بازگەکان دەکرد.