حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژێك پشوو رادەگەیەنێت

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەپێی رۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێم، لەم هەفتەیەدا بەهۆى سەرى ساڵی کۆچییەوە، رۆژێک دەبێتە پشووى فەرمی.

سەبارەت بە دیاریکردنی ئەو رۆژە پشووە، ئاماژە بەوەدراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە دوای خۆرئاوابوون، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی رۆژی یەکی موحەڕەمی سەری ساڵی کۆچی دەستنیشان دەکات و حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی پشووی فەرمی لە هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت.