270 حزب و لایه‌نی سیاسی ناوی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق تۆماركردووه
K24 - هەولێر
270 حزب و لایه‌نی سیاسی ناوی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق تۆماركردووه و 15 حزبی دیکەش ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا نیشانداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی تەممووزی 2023، هیمان ته‌حسین، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پارته‌كان له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، تا ئەمڕۆ 270 حزب و لایه‌نی سیاسی ناوی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق تۆماركردووه.
وەکو ئەوەی هیمان ته‌حسین لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی پێ دا، نزیكه‌ی 15 حزبی دیكه ئاماده‌ییان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق نیشانداوه. روونیشیکردەوە، پێشبینی ده‌كه‌ن تۆماركردنی ناوی پارته‌كان له‌رۆژانی داهاتوودا به‌رزتر ببێته‌وه.
بەگوتەی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پارته‌كان له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، جگه له 42 هاوپه‌یمانی كه پێشتر تۆماركرابوون، نۆ هاوپه‌یمانی سیاسی دیكه‌ش داواكارییان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێشكه‌شكردووه.
رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، لە مانگی ته‌ممووز ده‌ست به تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی، حزب و كاندیده‌كان ده‌كه‌ن.