لە سۆران 141 تەقەمەنی پاشماوەی جەنگ لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دۆزرانەوە

K24 – هەولێر:
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 141 تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دۆزرانەوە و گواسترانەوە بۆ کۆگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه بهوه دهكات، ئەمڕۆ (سێشەممە 18ـێ تهمموزی 2023)، لەسەر فەرمانی عەلی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییەکان، لە گوندی دێلزیان سەر بە قەزای ناوەندی سۆران، 141 پارچەی تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی جۆراوجۆر لە شوێنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون دۆزرانەوە و دواتر بە شێوەیەکی سەلامەت گواسترانەوە کۆگای سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بۆ ئەوەی لەکاتی گونجاودا لەناوببردرێن.
لەم هەفتەیەدا 315 پارچەی تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی دیكه لەهەمان شوێن دۆزراونەتەوە و چارەسەرکران.
