پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی
K24 - هەولێر:
سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی کۆچی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و هەموو جیهان کرد.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: لە سەری ساڵی نوێی کۆچیدا هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی 1445ی کۆچی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و هەموو جیهان دەکەم.
لە سەری ساڵی نوێی کۆچیدا هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.
مسعود بارزانی
1ی موحەرەمی 1445ی کۆچی
19ی تەمموزی 2023