نێچیرڤان بارزانی: جه‌خت له پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه دەکەینەوە
پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی
K24 - هەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی رایگەیاند: له‌م ياده پيرۆزه‌دا جه‌خت له پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستاندا دهكهينهوه.
لە پەیامی سەرۆکی هەرێم هاتووە: "يادى يه‌كى موحه‌ڕڕه‌م و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كۆچى به گه‌رمى له ته‌واوى خوشك و برايانى موسڵمان له كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم ساڵى تازه خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و بۆ هه‌مووان ساڵى سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى بێت".
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە: "له‌م ياده پيرۆزه‌دا جه‌خت له پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستاندا دهكهينهوه و هه‌موومان له‌پێناو ئێستا و داهاتوويهكى باشتردا بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان، پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين".
