عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی: پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رووی جیۆپۆله‌تیكه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا گرنگه
K24 - هەولێر:
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاریس سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سێباستیان لیکۆرن، وه‌زیری به‌گری فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، سه‌ردانیه‌كه گرنگه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسایه له كابینه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران ئیمانوێڵ ماكرۆن، ئه‌وه‌شی بهبیرهێنانهیهوه، كه فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م وڵات له جه‌نگی دژ به ریكخراوی داعش هاوكاری هه‌رێمی كوردستانی كرد و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته به‌هۆی هێرشه‌كانی رێكخراوه‌كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا سه‌رنجی بۆ ئه‌و راكێشا. حكومه‌تی فه‌ره‌نسا جگه له بواری سیاسی و سه‌ربازی، له چه‌ندین بواری دیكه‌دا هاوكاری هه‌رێمی كوردستانی كردووه، روونیشیكرده‌وه، سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان درێژكراوه‌ی پشتوانییه مێژووییه‌كانی فه‌ره‌نسایه له كورد و هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت له قۆناغه‌كانی ساڵانی 1991، 2003، 2014 و 2017.
هه‌روه‌ها عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، فه‌ره‌نسا به‌رده‌وام رۆڵی له ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه، له ئێستاشدا خه‌ریكی خۆ كۆكردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌یه و ده‌یه‌وێ چاو به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بخشێنێته‌وه و پێشی بخات. جه‌ختیشیكرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان له رووی جیۆپۆله‌تیكه‌وه ناوچه‌یه‌كی زیندوو و كاریگه‌ره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، بۆیه فه‌ره‌نسا بایه‌خی زیاتری بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
هاوكات باسی له‌وه‌ش كرد، فه‌ره‌نسا رۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له شه‌ڕی داعش له‌بیر نه‌كردووه، بۆیه له‌وه دڵنیایه هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه هه‌یه، ته‌نانه‌ت عێراق به‌بێ هه‌رێمی كوردستان و رۆڵه گه‌وره‌كه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری تێدا به‌رقه‌رار نابێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌وڵی لێكنزیكردنه‌وه‌ی زیاتری نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌دات و ده‌خوازێت په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوانیاندا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رپاكردنی ئاشتی له عێراق و ناوچه‌كه هه‌بێت.
دوێنێ سێشەممە 18ـی تەممووزی 2023، سێباستیان لیکۆرن، وەزیری بەرگریی فەرەنسا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سابت محەممەد عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق کۆبووەوە و هەردوولا تاوتوێی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دۆخی عێراق لە بواری ئاسایشەوە کرد.
دوای کۆبوونەوەکە، وەزیری بەرگریی فەرەنسا لە تویتێکدا لەبارەی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان نووسیبووی: "خۆشحاڵم لەگەڵ هەر یەکە لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ سابت محەممەد عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، تاوتوێی پرسەکانی پەیوەست بە ناوچەکە و سەروەریی خاکی عێراق تاوتوێ دەکەم".
ئەمڕۆ چوارشەمممە 19ـی تەممووزی 2023، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە سێباستیان لیکۆرن، وەزیری بەرگری فەرەنسا و شاندی یاوەری کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنداروێکدا لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان سوودانی و لیکۆرن ئاماژەی بەوە داوە، لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان فــەرەنــسا و عێراق و رێگەکــانـی پــەرەپێدانیان لـــەسەر ئاستی ئەمنی و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش تاوتوێکراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا وەکو ئەوەی لە راگەیەنداراوەکەدا ئاماژەی پێ دراوە، جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان فەرەنسا و عێراق لە بواری سەربازی و ئاڵۆگۆڕکردنی زانیاری لە چوارچێوەی راوێژ و راهێنانی سەربازی بۆ باشترکردنی ئەدای هێزە ئەمنییەکانی عێراق کراوەتەوە.
هه‌روه‌ها بڕیارە ئێواره‌ی ئەمڕۆ (چوارشه‌ممه 19ـی ته‌ممووزی 2023) وەزیری بەرگریی فەرەنسا بگاتە هەولێر و بە جیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. سێباستیان لیکۆرن و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی پەیوەندییە مێژووەکانی پاریس و هەولێر، دۆخی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەن.