پارێزگای هه‌ولێر: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ناحییەی هەریر دەکرێت بە قەزا
K24 – هەولێر:
پارێزگای هه‌ولێر رایگده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌ردوو ناحییەی هەریر و باسرمه بەفەرمی دەکرێن بە قەزا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پارێزگای هه‌ولێر، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری، بڕیاردرا هەردوو ناحییەى هەریر و باسرمە بکرێن به قه‌زا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هه‌روه‌ها هاتووه: له‌پێناو باشتر ڕاییکردنى کاروبارە ئیداریی و کارگێرییەکانى هاووڵاتییان لە فەرمانگاکان، دوابەدوای بڕیاری زیادکردنی قەزاکانی (پیرمام، عەنکاوە و قوشتەپە) لەسنووری پارێزگای هەولێر، بڕیاردرا هەردوو ناحییەى هەریر و باسرمە بکرێن بە قەزا و به‌م نزیکانەش رێكکارە ئیدارى و یاساییەکان بۆ تەواوکردنى کاروبارەکان دەست پێدەکات.