چين روويكرده ئه‌فريقيا و ئه‌وروپا و ئه‌مريكاى نيگه‌ران كردووه
چین به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌هێزترکردنی پێگه‌ی ئابووری خۆی له كیشوه‌ری ئه‌فریقا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕی 7 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌رز ده‌به‌خشێته وڵاتی ته‌نزانیا.
K24 – هه‌ولێر:
چین به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌هێزترکردنی پێگه‌ی ئابووری خۆی له كیشوه‌ری ئه‌فریقا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕی 7 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌رز ده‌به‌خشێته وڵاتی ته‌نزانیا.
نووسینگه‌ی جۆن ماجو فولی سه‌رۆكی ته‌نزانیا بڵاوی كردەوە، بانكی هه‌نارده و هاورده‌ی چینی رازی بووه ئه‌و بڕه پاره‌یە بداته ته‌نزانيا بۆ درووستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌و وڵاته‌دا.
بڕیاریشه كۆمپانیا چینییه‌كان به‌و بڕه قه‌رزه ئەمساڵ و ساڵی داهاتوودا هێڵی شەمەندەفەرەکە له‌و وڵاته درووست بكه‌ن، ئه‌وه له‌كاتێكدایه چین له هه‌وڵی به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئابووری خۆی دایه له ئه‌فریقا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گرێبه‌ستی ئابووری له‌گەڵ چه‌ندین وڵاتی كیشوه‌ره‌كه واژوو كردووه و ئه‌مریكا و ئه‌وروپاش ترسیان له به‌هێزبوونی پێگه‌ی ئابووری چین هه‌یه.