بڕیارەکەی بانکی ناوەندی تورکیا لەسەر سوود پێچەوانەی پێشبینییەکان دەرچوو
K24 - هەولێر:
لیژنەی سیاسەتی نەختینەیی لە بانکی ناوەندیی تورکیا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا پێچەوانەی پێشبینیەکان رێژەی سوودی بانکی زیادەکات و دەڵێت: سوودی بانکی بۆ 17.50% زیاد دەکاتەوە، ئەمەش بەپێچەوانەی پێشبینیەکانە کە شارەزاییان پێشبینیان دەکرد بۆ 20% زیادبکرێت، لەکاتێکدا رێژەکە پێشتر 15.00% بوو.
راگەیاندنی ئەمجارەی سوودی بانکی لە تورکیا لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەوە، دەبێتە دووەم جار کە بانکەکە بڕیار لەسەر سیاسەتی نەختی دەدات.
مانگی رابردوو بانکی ناوەندی تورکیا سوودی بانکی لە 8.5%ـەوە بۆ 15% زیادکردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا بەهای لیرە هەر دابەزی.
سەرەڕای ئەم زیادکردنەی رێژەی سوودی بانکی، نرخی لیرەی ئەو وڵاتە بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ لە ئاستەکانی 27 لیرە بەرامبەر هەر دۆلارێک مامەڵەی پێوەدەکرێت.