راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
K24 – هەولێر:
لە راگەیەندراوێکدا، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئیدانەی هەڵکوتانەسەر و سووتاندنی باڵیۆزخانە وڵاتی سوید لە بەغدا دەکات و هاوکات ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات و رایگەیاندووە دژی سووتاندن و بێڕێزیکردنین بە پەرتووکە پیرۆزەکانی هەموو ئایینەکان.
رۆژی پێنجشەممە (20ـی تەمموزی 2023)، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بەناوی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئیدانەی هەڵکوتانەسەر و سووتاندنی باڵیۆزخانە وڵاتی سوید لە بەغدا دەکەین و ئەو ڕەفتارە دژ بە دەستوور و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەزانین".
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی لەوەشکردووە، لە هەمان کاتیشدا، ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین و دژی سووتاندن و بێڕێزیکردنین بە پەرتووکە پیرۆزەکانی هەموو ئایینەکان و، پشتگیری لە سوودانی و حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە کردەوانە.
دەقی راگەیاندراوەکەی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەناوی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئیدانەی هەڵکوتانەسەر و سووتاندنی باڵیۆزخانە وڵاتی سوید لە بەغدا دەکەین و ئەو ڕەفتارە دژ بە دەستوور و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەزانین. لە هەمان کاتیشدا، ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزدەکەین و دژی سووتاندن و بێڕێزیکردنین بە پەرتوکە پیرۆزەکانی هەموو ئایینەکان و، پشتگیری لە بەڕێز سودانی و حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە کردەوانە.
مەحموود محەممەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
20ـی 7ـی 2023