وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کار بۆ بەستنی کۆنگرەی لوتکەی ئیسلامی دەکەین
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دژی بێڕێزیكردن به قورئانی پیرۆز له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی هاریكاری ئیسلامی كار بۆ گرێدانی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی ئیسلامی ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكردووه، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ هاوتاكانی له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له په‌یوه‌ندیدایه له‌پێناو به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی به‌په‌له‌ی لوتكه‌ی ئیسلامی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاری بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌كانی بێڕێزیكردن به قورئانی پیرۆز و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی ئیسلامفۆبیا له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
سه‌حاف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئێران، سعوودیه و ئوردن له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی گفتوگۆیان كردووه.