لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئومێد بەرۆشکی ئازادکرا
K24 – هەولێر:
پارێزگای دهۆک لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، دوای دەستگیرکردنی ئومێد بەرۆشکی لەسەر هەندێک کاری پەیوەندیدار بەخۆی، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئازادکرا.
رۆژی هەینی (21ـی تەمموزی 2023)، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد بەرۆشکی ئازادکرا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، پێشتر ئومێد بەرۆشکی لەسەر چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بەخۆی دەستگیرکرابوو.
دەقی راگەیەندراوەکەی پارێزگای دهۆک:
ئومێد بەروشکی ب فەرمانا سەروکێ حکومەتێ هاتە بەردان
پشتی ئومێد بەروشکی ل سەر هندەک بابەتێن پەیوەندیدار ب کارێ ویڤە ل دهوکێ هاتبوو دەستەسەر کرن، ئەڤرۆ 21ـی تیرمەها 2023 ل سەر فەرمانا رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ هاتە بەردان.
راگەهاندنا پارێزگەها دهۆکێ