رامی نووری: کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان پارێزراون

K24 – هەولێر:
بڕیارە ئەمشەو کاردیناڵ لویس روفایل ساکۆ، پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە لە شاری ئیستانبوڵەوە بگاتە هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە قایمقامی شارۆچکەی عەنکاوە، رایدەگەیەنێت، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و پارتە کریستیانەکان و کۆمەلگەی مەدەنی ئامادەدەبن بۆ پێشوازییان لە فڕۆکەخانە، هاوکات گووتیشی: لە هەرێمی کوردستان هاووڵاتییانی کریستیان بە هاووڵاتی پلە یەک هەژماردەکرێن و سەرجەم مافەکانیان پارێزراوە.
رامی نووری، قایمقامی شارۆچکەی عەنکاوە، لە میانەی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24، ئاشکرایکرد، مەڕسوومەکەی سەرۆککۆماری عێراق سەبارەت بە کاردیناڵ لویس روفایل ساکۆ، پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان بڕیارێکی نایاسایی و دەستووری بوو و کریستیانەکان بە توندی ئیدانەی دەکەن.
قایمقامی شارۆچکەی عەنکاوە، ئاماژەی بەوەدا، کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان وەک هاووڵاتی پلە یەکی ئەم هەرێمە هەژمار دەکرێن و سەرجەم مافەکانیان زامنکراوە، هەروەها کریستیانەکان لەم هەرێمە دڵخۆش و پارێزراون.
قایمقامی شارۆچکەی عەنکاوە، رایگەیاند، بڕیارە ئەمشەو کاردیناڵ لویس روفایل ساکۆ، پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە لە شاری ئیستانبوڵەوە بگاتە هەرێمی کوردستان و بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەک لە بەرپرسان حکومی، پارتە کریستیانەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی لە فڕۆکەخانە ئامادەدەبن بۆ پێشوازییان
هەروەها راشیگەیاند، بۆ ئهم قۆناغه پاتریارك له ههرێمی كوردستان دهمێنێتهوه و كاتێكیش ئهو كێشهیه چارهسهر كرا، ئهوكات دهبێت بهڕێزهوه بگهڕێندرێتهوه بهغدا.
لەبارەی سووتاندی قورئانی پیرۆز، رامی نووری، گووتی: "ئێمە وەک کریستیانەکان بە تووندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین، هاوکات کریستیانەکان لە سەرجەم وڵاتانی جیهان نیگەرانن بەم کارە".
رۆژی پێنجشەممە (20ـی تەمموزی 2023)، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ـی راگەیاند، دوای جێهێشتنی بەغدا وابڕیارە سبەی هەینی کاردیناڵ لویس روفایل ساکۆ، پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە لە شاری ئیستانبوڵەوە بگاتە هەرێمی کوردستان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی شەممە (15ـی تەمموزی 2023)، پاتریاركی كهنیسهی كلدانی لهعێراق و جیهان رایگەیاند، بڕیاریانداوه له بهغدا بكشێنهوه و دهسهڵات و چالاکییەکانیان بۆ ههولێری پایتهختی ههرێمی كوردستان بگوازنهوه.
كاردیناڵ لویس ساكۆ پاتریاركی کڵێسای كلدانی له عێراق و جیهان، لە دوایین پهیامیدا کە ئاڕاستهی سهرۆككۆمار، سهرۆكوهزیرانی عێراق و گهلی كریستیان له عێراق کرد و رایگەیاند، لهلایهن بزووتنەوەی بابیلۆنەوە رووبهڕووی ههڵمهتێكی ناڕهواو سووكایهتیكردن بوونهتهوه. هەروەها كشانهوهی مهرسومی كۆماری، رووداوێكه له عێراقدا وێنهی نهبووه، ئهو ههموو رووداوه چارهنووسسازانه نازانین كهی كۆتاییان دێت و له دادگاش لهسهر داواكهیان بهردهوام دهبن.
پاتریاركی کڵێسای كلدانی له عێراق و جیهان ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم بڕیارە درا بۆ بەدیهێنانی خواستی بابليۆن بە دەرکردنی فەرمانێک کە رهیان سالم دۆدا بە بەرپرسی ئەوقافی کڵێسا و ئەسوانی خوشکی وەک جێگری دەستنیشان بكهن، ههروهها سەرمەدی خوشكیشی بكرێته بەرپرسی دارايي و وەسامەی برای بكرێته بەرپرسی پاراستن له دەشتی نەینەوا و له ماڵی كریستیانهكان لە تلکیف پاره كۆبكهنهوه".