كاردیناڵ لویس ساكۆ: سه‌رۆككۆماری عێراق سووكایه‌تی به كڵێسا كردووه و بڕیارێكی سته‌مكارانه‌ی به‌رامبه‌رم ده‌ركردووه
K24 - هەولێر:
كاردیناڵ پارتیارك لویس رافایل ساكۆ له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له توركیاوه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له به‌غدا له‌لایه‌ن سهرۆككۆمارهوه سووكایه‌تی به كڵێسا كراوه و له هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له پیاوانی ئایینی و شوێنكه‌وتووانی ئایینه‌كان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (21ـی ته‌ممووزی 2023) كاردینال پارتیارك لویس رافایل ساكۆ له توركیاوه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حزبه سیاسییه‌كان پێشوازی لێ كرا و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سوپاسی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و په‌رۆشییه‌ی بۆیان نیشان داوه و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارامه و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی تێدا به‌رقه‌راره و گوتی، ئه‌و پێشوازییه هێزیان پێ ده‌دا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سته‌م، خه‌مباریشی خۆیشی بۆ به‌جێهێشتنی به‌غدا نیشان دا و رایگه‌یاند، سه‌رۆككۆماری عێراق سته‌مێكی گه‌وره‌ی لێ كردووه و بڕیارێكی سته‌مكارانه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌ركردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا روونیشیكرده‌وه، به گومانه‌وه له مه‌رسوومه‌كه‌ی سه‌رۆككۆمار ده‌ڕوانن، گوتیشی ده‌بوو سه‌رۆككۆمار راوێژی به ده‌سته‌یه‌كی یاسایی بكردایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مه روونه‌دات، چونكه یاسایییه‌كان دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه نابێت سه‌رۆككۆماری عێراق ئه‌و بڕیاره سته‌مكارانه ده‌ربكات.
كاردیناڵ لویس ساكۆ گوتیشی، جێی پرسیاره كه سه‌رۆككۆمار له‌پڕ ئه‌و بڕیاره‌ی دا، له كاتێكدا چه‌ند جارێك به‌ر له بڕیاره‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار كۆبوونه‌وه‌ی كردووه، روونیشیكرده‌وه كه ره‌نگه بابلیۆنهكان ته‌ڵه‌یان بۆ سه‌رۆككۆمار دانابێت و سه‌رۆككۆمار كه‌وتبێته ناو ته‌ڵه‌كه‌وه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ، ڤاتیكانیش به‌یاننامه‌یه‌كی سهرۆكۆنهكارانهی دژ به‌و مه‌رسوومه‌ی سه‌رۆككۆمار ده‌ركردووه، جه‌ختیشیكرده‌وه كه پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی له عێراق هه‌یه به‌وپێیه‌ی سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین كڵێسای عێراقه.
هاوكات باسی له‌وه‌ش كرد، كه له شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه و بابه‌ته‌كه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندی به كڵێساوه هه‌یه تا وه‌كوو سه‌رۆكێكی دیكه دێت، گوتیشی، من له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه كه ڕێز له پێكهاته‌كان ده‌گرێت و پێشوازی له میوانه‌كان و پیاوانی ئایینی ده‌كات، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، كه نابێت میلیشیاكان تۆمه‌تی پووچ ئاراسته‌ی پیاوانی ئایینی كڵێسا بكه‌ن.
دووپاتیشكرده‌وه، كه به هیچ فشارێك خۆی راده‌ست ناكات، گوتیشی، هه‌ر بڕیارێك كه ده‌رده‌چێت ده‌بێت بنه‌مایه‌كی یاسایی هه‌بێت "نه‌ك به تۆمه‌تی بابلیۆن سه‌رۆككۆماری عێراق بڕیارێكی سته‌مكارانه ده‌ربكات". بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گوتی، تانه له بڕیاره‌كه ده‌دات، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ملیشیا بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه، روونیشیكرده‌وه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه په‌نا ده‌باته به‌ر یاسای نێوده‌وڵه‌تی.
رۆژی (سێشه‌ممه 18ـی ته‌ممووزی 2023) ماتیۆ میله‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، مه‌ڕسوومی كشانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆككۆمار كه تایبه‌ته به دانانی كاردینال پارتیارك لویس رافایل ساكۆ وه‌ك پاتریاركی كلدانی له عێراق "لێدانه له ئازادی ئایینی"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته زۆر نیگه‌رانه و به شێوه‌یه‌گی راسته‌وخۆش په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی عێراقه‌وه كردووه بۆ خستنه‌ڕووی ترس و نیگه‌رانییه‌كانی واشنتن.
هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا له‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر ساكۆ به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌كرده‌ی میلیشیاكان كه به‌پێی یاسای ماگنتسكی سزا دراوه، زۆر نیگه‌رانه. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، واشنتن نیگه‌رانی دۆخی ساكۆیه به‌تایبه‌ت كه به‌غدای به‌جێهێشتووه و خوازیاره به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی. گوتووشیه‌تی، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سیحی له عێراق به‌شێكی زیندووی ناسنامه و مێژووی فره‌یی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یی ئه‌و وڵاته‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عێراقییه‌كان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته له په‌یوه‌ندی دایه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای ئەوەی لە ژمارەی (4727)ـی رۆژنامەی وەقایعی عێراق لە (3ـی تەممووزی 2023)، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە مەرسومی ژمارە (31) بڕیاری کشانەوەی مەرسومی ژمارە (147)ـی ساڵی 2013 بڵاوکردووەتەوە کە تایبەتە بە کاردینال پاتریارک لویس رافایل ساکۆ، لە روونکردنەوەیەکدا لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، کشانەوەی مەرسومی سەرۆکایەتی زیان بە پێگەی ئایینی یان یاسایی کاردینال لویس ساکۆ ناگەیەنێت چونکە لەلایەن قەداسەتی پاپا فرەنسیس و کڵێسا‌ی کاسۆلیکییەوە ئەو پلەی پاتریارکی کڵێسا‌ی کلدانی عێراق و جیهانی پێبەخشراوە.
هەروەها لەتیف رەشید ئاماژەی بەوەشکردووە، "کشانەوەی مەرسومەکە، بۆ راستکردنەوەی دۆخی دەستووری هات و مەرسومی ژمارە (147)ـی ساڵی 2013 بەبێ بنەمایەکی دەستووری یان یاسایی بوو، هەروەها بەهۆی داواکردنی مەرسومی هاوشێوەی سەرۆکایەتی لەلایەن سەرۆکی کڵێسا‌کان و پێکهاتەکانی ئایینی دیکەوە، بەبێ بنەمایەکی دەستووری".
سەرتای مانگی ئایاری رابردوو، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کاردینال پاتریارک لویس رافایل ساکۆ رایگەیاند، ئەو هاوشێوەی سیستانی کە مەرجعی باڵای شیعەکانە، ئەویش مەرجی کریستیانەکانە و هیچ پەیوەندییەکی بە کاری سیاسییەوە نییە و جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، کە رەیان کلدانی نوێنەرایەتی کریستیانەکان ناکات و بەوەش تۆمەتباری کرد کە هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی کڵێساکانی پارێزگای نەینەوا دەدات.
هاوکات سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان هۆشداریدایە حکومەتی عێراق، ئەگەر لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەی دژی کریستانەکان دەکرێت، نەیەتە دەنگ ئەوا پەنا بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبەن.
رۆژی (دووشه‌ممه 17ـی ته‌ممووزی 2023) ژماره‌یه‌ك مه‌تران له هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ده‌ره‌وه نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق كردووه و تێیدا رایانگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای كه‌نیسه‌ی كلدانی له عێراق و جیهان كراوه، توندوتیژییه به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌یان و سووكایه‌تیكردنه به پیرۆزی و سێمبۆڵهكانیان.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌یاندا رایانگه‌یاندووه، ئه‌و بڕیاره رۆژ له دوای رۆژ زیاتر كه‌ڵه‌كه ده‌بێت و دواتریش ده‌ته‌قێته‌وه و مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی ئاشووبی تایه‌فه‌گه‌ری لێ ده‌كه‌وێته‌وه. هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن سه‌رۆككۆمار له به‌رامبه‌ر دروستبوونی ئه‌و بارودۆخه، له به‌رده‌م خوا و گه‌ل به‌رپرسیار ده‌بێت. ئه‌وه‌شیان به‌بیرهێناوه‌ته‌وه، كه تا ئێستا تاوانه‌كانی داعش له دڵ و ده‌روونیان ماوه و ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و تاوانانه به‌سه‌ر جه‌سته‌یانه‌وه دیاره.