ئوسترالیا سزا بەسەر دەیان دامەزراوە و کەسایەتی رووسیادا دەسەپێنێت
K24 - هەولێر
حکوومەتی ئوستڕالیا سزای نوێی بەسەر دەیان دامەزراوە و کەسایەتیدا سەپاند کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت لە جەنگی رووسیا و ئۆکراینادا یارمەتیی رووسیایان داوە.
پێنی وۆنگ، وەزیری دەرەوەی ئوستڕالیا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی سزای بەسەر 35 دامەزراوەی رووسیادا سەپاندووە کە لە کەرتەکانی بەرگریی، تەکنەلۆجیا و وزە دا کار دەکەن.
وۆنگ هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، 10 کەسایەتی کە پێکهاتوون لە بەرپرسانی باڵای رووسیا و کارمەندانی باڵای سەربازی بێلاڕووسیا، خراونەتە لیستی سزاکانەوە.
ئاندرێ بیلۆسۆڤ، جێگرانی سەرۆکوەزیرانی رووسیا و دیمیتری چێرنیشینکۆ'یش ناویان لە لیستی سزاکاندا هاتووە.
وۆنگ رایگەیاند، سزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی ئوسترالیا جێبەجێکراون بۆ ئەوەی زۆرترین کاریگەری بکەنە سەر ئەو کەسایەتی و دامەزراوانە کە بە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پشتگیریان لە "داگیرکارییەکانی" رووسیا کردووە.
ناوبراو گوتیشی: "جارێکی دیکە داوا لە رووسیا دەکەین دەستبەجێ لە ئۆکراینا بکشێتەوە. بێلاڕووسیاش دەستبەرداری پشتیوانیکردنی ئەم جەنگە بێت".