به‌ ڤیدیۆ.. یاریزانێكی لەشجوانی دوای ڕاهێنانێکی مەترسیدار گیانی لەدەستدا

جه‌ستن ڤیكی یاریزانی كۆچكردووی له‌شجوانی ئیندۆنیسیا
جه‌ستن ڤیكی یاریزانی كۆچكردووی له‌شجوانی ئیندۆنیسیا

جەستن ڤیکی یاریزانی لەشجوانی لە تەمەنی 33 ساڵیدا، لەناو هۆڵێکی وەرزشی، لە شاری بالی پایتەختی ئەندەنوسیا کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی نەیتوانی مەشقی مەترسیدار ئەنجام بدات دەستبەجێ گیانی له‌ده‌ستدا.

بەگوێرەی راپۆرتێكی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ـی به‌ریتانیا جەستن ڤیکی لە کاتی ڕاهێنان و وەرزشکردندا کێشی قورسی هەڵگرتبوو، جه‌ستن هه‌ولی دا قورسایی 210 کیلۆگرام لەسەر بڕبڕەکانی ملی هه‌ڵبگرێت، ئەمەش بووە هۆی ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ختی ماسولكه‌ و ئیسكه‌كانی ملی تێكبشكێت و ده‌ستبه‌جی گیانی له‌ده‌ست دا.

ڤیدیۆی ساته‌وه‌ختی گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی له‌ سۆشیاڵ میدیا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ تێیدا جه‌ستن هه‌وڵی داوه‌ به‌ هاوكاری ڕاهێنەری تایبەتی خۆی قورساییه‌كه‌ هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام شكستی هێنا و قورساییه‌كه‌ كه‌وته‌ سه‌ر ملی و نه‌یتوانی كۆنترۆڵی بكات، بە تەواوی کەوتە سەر ملی بە زۆر.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، دوای ڕووداوەکە، ئه‌و یاریزانه‌ی له‌شجوانی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ناوچەکە، به‌ڵام بەهۆی شکانی مل و فشارێکی توند لەسەر دەمارە هه‌ستیاره‌كانی پەیوەست بە دڵ و سییەکانی كۆچی دوایی كرد، سەرەڕای ئەوەی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی هەموو هەوڵێکیان دەدا بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی رزگار بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی.

سوتاریا یه‌كێك له‌ هاوڕێیه‌كانیه‌تی له‌ سۆشیاڵ میدیا نووسیویه‌تی: ڤیکی کەسێکی باش و زۆر به‌ڕێز بوو، هەمیشە ئامۆژگاری یاریزانه‌كانی ده‌كرد، به‌رده‌وام هۆشداریی ده‌دایه‌ یاریزانه‌كان كه‌ به‌ وریاییه‌وه‌ راهێنانه‌كان بكه‌ن و سه‌ركێشی به‌ قورسایی نه‌كه‌ن، به‌ڵام خۆی سه‌رپێچی ئه‌و قسانه‌ی كرد و به‌هۆی هه‌ڵگرتنی كێشی زۆر ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

مردنی جەستن ڤیکی یەکەمجار نەبوو لە بواری لەشجوانیدا رووده‌دات، بەو پێیەی له‌ سەرەتای ئەم مانگه‌ش پاڵه‌وانی له‌شجوانی ئه‌مریكی جۆ لیانده‌ر به‌هۆی مردنێكی كتوپڕ كۆچی دوایی كرد.