غازی زه‌نگه‌نه: دادگا زۆر كه‌متر له ماوه‌ی یاسایی سزای بۆ شێروان شێروانی بڕیوه‌ته‌وه
K24 – هەولێر:
تۆمه‌تبارێك له دادگای هه‌ولێر له بری چه‌ند هاوڕێیه‌كی په‌نجه‌مۆری كردووه سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی ئازادكردنی به مه‌رج، هاوكات پارێزه‌رێكی راوێژكار ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بابه‌تی په‌نجه‌مۆر بابه‌تێكی زانستییه و هیچ گومانێك هه‌ڵناگرێت، ده‌شڵێت، دادگا زۆر كه‌متر له ماوه‌ی یاسایی سزای بۆ تۆمه‌تبار "شێروان شێروانی" بڕیوه‌ته‌وه.
غازی زه‌نگه‌نه، پارێزه‌ری راوێژكار تایبه‌ت به كوردستان24ـی سه‌باره‌ت به هه‌ردوو مادده‌ی 295 و 298ـی تایبه‌ت به سزادانی تۆمه‌تبار به‌هۆی ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌گوێره‌ی مادده‌ی 295 تۆمه‌تبار له‌وباره‌یه‌وه به جۆرێك زیندانی ده‌كرێت كه له حه‌وت ساڵ كه‌متر بێت، هه‌روه‌ها دادگا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه زیندانییه‌كه‌ی بۆ بگۆڕێت و بیكاته حه‌پس، كه ماوه‌كه‌ی بریتییه له كه‌متر له پێنج ساڵ، روونیشكرده‌وه، سه‌باره‌ت به‌و سزادراوه "شێروان شێروانی" و بریتییه له دوو ساڵ و پێنج مانگ.
باسی له‌وه‌ش كرد، كه زۆربه‌ی خه‌ڵك وا تێگه‌یشتوون، كه ئه‌گه‌ر سكاڵاكارێك نه‌بێت سكاڵا له‌سه‌ر كه‌سێك بكات به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردن، نابێت ئه‌و كه‌سه سزا بدرێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك مادده‌ی یاسایی هه‌یه كه مافی گشتی تێدایه و یاسادانه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك دایڕشتووه، كه مافی گشتی تێدایه، بۆیه ئه‌گه‌ر سكاڵاكار نه‌بێت نابێت وا لێكبدرێته‌وه نابێت ئه‌و كه‌سه سزا بدرێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌و تۆمه‌تباره، كه له بری هاوڕێكانی په‌نجه‌مۆری كردووه، له رووی یاساییه‌وه لێكه‌وته‌ی یاسایی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه پێشكه‌ش به دادگا كراوه، به‌و شێوه‌یه تۆمه‌تبار له‌و یاداشته‌دا كه له بری هاوڕێكانی په‌نجه‌مۆری كردووه و پێشكه‌شی دادگای كردووه، له ئه‌نجامدا دادگا سزاكه‌ی ئه‌و و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی له هه‌ر ساڵێك سێ مانگی كه‌م ده‌كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ش كارێكی ناڕه‌وایه، روونیشیكرده‌وه، سزادان له بنه‌ڕه‌تدا دوو به‌شه، به‌شێكیان بۆ ته‌مبێكردنی تاوانباره كه تاوانێكی ئه‌نجام داوه، به‌شێكی دیكه‌یش بۆ ترسناندنه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه نه‌وێرن تاوانی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام بده‌ن، كه ئه‌مه‌ش چه‌ندین لێكه‌وته‌ی یاسایی و تاوان و تۆمه‌تی دیكه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه بابه‌تی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆر، بابه‌تێكی زانستییه و جێی مشت‌ومڕ نییه و دادگا به ره‌هاییه‌وه وه‌رده‌گرێت و هیچ گومانێكی له‌سه‌ر نییه، چونكه په‌نجه‌مۆری هیچ كه‌س له كه‌سێكی دیكه ناچێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دادگا له بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌دا نووسراو ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌كات بۆ ساغكردنه‌وه و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته، بۆیه بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه دادگا باوه‌ڕی ته‌واوه‌تی هه‌بووه، كه په‌نجه‌مۆره‌كه له بری كه‌سێكی دیكه كراوه.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و بابه‌ته و هه‌ر بابه‌تێكی دیكه‌ی یاسایی، شیاوی تانه‌لێدانه و تۆمه‌تبار ده‌توانێت تانه‌یان لێ بدات، گوتیشی، سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته كه له دادگای هه‌ولێر ده‌رچووه به‌رامبه‌ر به "شێروان شێروانی"، شیاوی تانه‌لێدانه له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه ماوه‌كه‌ی 30 رۆژه، كه ئه‌مه‌ش بوار ده‌دات به تۆمه‌تباران و سزادراون بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگا له‌سه‌ریان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
رۆژی یەکشەممە (23ـی تەمموزی 2023) نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "دواى ئەوەى هەریەکە لە سزادراوان (ئەیاز کەرەم رەشید، هاریوان عیسا محمد، شێروان ئەمین نعو، شڤان سعید عمر، گوهدار محمدامین) داواکارییەکیان پێشکەش کرد بۆ پێدانى ئازادکردنى بە مەرج (افراج شرطى) لەدواى داواکارییەکەیان دەست بە ڕێکارەکان کرا بۆ پێدانى ئازادبوونى بەمەرج، دواتر سزادراو شێروان امین نعو داواکارییەکى پێشکەشى توێژەرى کۆمەڵایەتى کرد بەناوى پێنج سزادراو بەمەبەستى راگرتنى ئازاد کردنی بە مەرج (افراج شرطى) کە پێشتر سزادراوەکان داوایان کردبوو وە بۆ ئەم مەبەستەش پەنجەمۆریان کردووە".
هەروەها لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، "توێژەرى کۆمەڵایەتى داواکارییەکەى بەرزکردەوە بۆ بەڕێوەبەرى چاکسازى گەوران، لەلاى خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەوران ئەم داواکارییەى ناوبراوى ئاراستەى بەشى یاسا و داواکارى گشتى لە چاکسازییەکەى کرد سەبارەت بە پاشگەزبوونەوەیان لە داواکردنى ئازادبوونى بەمەرج، هەردوو سزادراو (شڤان سعید عمر و گوهدار محمد امین) بێ ئاگایی خۆیان لەو داواکاری پەنجەمۆر راگەیاندووە واتە کەسی تر لەجیاتی ئەوان پەنجەمۆریان کردووە، بۆیە چاکسازی گەورانی هەولێر داوای کردووە کە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگیرێتە بەر کە ئەم کارەیان ئەنجامداوە".
نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان باسی لەوەشکردووە، دوای وردبینی لە کەیسەکە داواکاری گشتی بەپێی بەرپرسیاریەتی و ئەرکی خۆی لە پاراستنی مافی گشتی رێکاری یاسایی ئەنجامداوە بەرامبەر ئەو کەسەی بەم کارە هەستاوە و داوای جوڵاندنی کەیسەکەی لە دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر کردووە.
هاوکات جەخت لەسەر ئەوەشکراوەتەوە، لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لە دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر نوێنەری یۆنامی، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، داواکاری گشتی و چەند پارێزەرێکی (شێروان شێروانی) ئامادە بوون، بەپێی مادده (289-298 ) لە یاسای سزای عێراقی ژمارە ( 111 )ی ساڵی ( 1969 )ی هەموار کراو وتە (شێروان ئەمین نعو ناسراو بە شێروان شێروانی) وەرگیراوە.
هەروەها بە پشتبەستن بە هەبوونی بەڵگەی پێویست دۆسیەکە رەوانەی دادگای تاوانی سێى هەولێر کراوە، دوای تەواوبوونی سەرجەم رێکارەکان تۆمەتی تەزویرکردن و بەکارهێنانی دەقی تەزویر کراو ئاڕاستەی گومان‌لێکراو (شێروان شێروانی) کرا.
دواتر دادگا گوێبیستی داواکاری و خواستی داواکاری گشتی لە دادگای تاوانی سێى هەولێر بوو و داوکرا کە پاڵپشت بە ماددە ( 142 ) لە یاسای سزاکان وەسفی تاوانەکە لە ( 298/289 ) بکرێتە ( 298/265 )ی یاسای سزاکان و تۆمەتی ئاڕاستە کراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، بەڵگەی تاوان سەلماندوویەتی کە داواکاری پەشیمان بوونەوە بە دەستوخەتی (شێروان شێروانی) نووسراوە و پەنجەمۆری لەسەر ناوی (گوهدار محمد امین) کردووە واتە نووسراوی ئاسایی (محرر عادی) تەزویر کردووە و بەکاریشی هێناوە کەواتە تاوانی ئەنجامداوە و لە قۆناغی دادگایی کردنیش سەلمێندراوە، واتە (دليل و قرينە) هەیە و بەپێی یاسای بنەمای سزایی ئیدانە دەکرێت.
پڕۆسەی دادگایی کردنەکە لە (20ی تەمموزی 2023) بەڕێوەچوو و بڕیاردرا بە سزادانی (شێروان شێروان) بۆ ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگ بەپێی ماددەی (295) لە یاسای سزادانی عێراقی بە تۆمەتی (تزویر المحررات العادیە)، هەروەها بۆ ماوەی یەک ساڵ و شەش مانگ بەپێی ماددەی (298) لە یاسای سزادانی عێراقی بە تۆمەتی (استعمال محرر مزور) سزادرا، واتە کۆی گشتی سزاکە چوار ساڵە و بڕیارەکەش لە روو ئاشکرا دەرچووە و قابیلی پێداچوونەوەیە.