سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوردن سه‌ردانی عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوردن به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته عێراق و له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه پێشوازی لێ كرا و هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیران ژماره‌یه‌ك پرس و ته‌وه‌ریان تاووتوێ كرد.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 24ـی ته‌ممووزی 2023) بیشر خه‌ساونه، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوردن به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته عێراق و له رێوڕه‌سمێكی فه‌رمیدا له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه پێشوازی لێ كرا.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، دوای كۆتاییهاتنی رێوڕه‌سمی پێشوازیكردنه‌كه، هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ئوردن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵییان ئه‌نجام دا و بڕیاریش وایه دوای ته‌واوبوونی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئوردن ئه‌نجام بدرێت.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق روونیشكردووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان عێراق و ئوردن تاووتوێی چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ندیداری نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی پرسه‌كانی ئابووری و هاریكاری دووقۆڵی و ژماره‌یه‌ك پرسی دیكه‌ی بایه‌خدار له‌نێوان به‌غدا و عه‌ممان.
رۆژی سێشه‌ممه 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شا عه‌بدوڵڵای شای ئوردن كۆبوونه‌وه. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی هاوكاری و هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ڕووی ئابووری و بازرگانییه‌وه کردووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر پرسه هه‌رێمی و جیهانییه‌كان، هەروەها جه‌ختیش له گرنگی رۆڵ و پێگه‌ی عێراق وه‌ك ناوه‌ندێكی به‌هێز بۆ به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا کراوەتەوە.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له كاتێكدا بوو، كه رۆژی سێشه‌ممه 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی گه‌یشته عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن.
ئه‌و كات ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، كۆنفرانسه‌كه كه به "لوتكه‌ی به‌غدا" ناسراوه و زۆربه‌ی ته‌وه‌ره‌كانی خۆی له پرسه ئه‌منییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه، کە له ناوچه‌ی ده‌ریای مردووی شانشینی ئوردن ئه‌نجامده‌درێت و ئامانج لێی جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پاڵپشتیكردن له عێراق و سه‌روه‌ری، ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی.
سه‌حاف راشیگه‌یاند، میوانداریكردنی ئه‌و لوتكه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتی ئوردنه‌وه له‌سه‌ر داواكارى شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئوردن بوو.
لوتكه‌كه به هه‌ماهه‌نگیی نێوان شا عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌ڕێوه‌چوو.